هه‌ولێر.. به‌هۆی رژانی تێزابه‌وه سێ كه‌س بریندار بوون
وێستگه‌نیوزـ
به‌هۆی رژانی تێزابه‌وه له گوندێكی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، سێ هاووڵاتی به سه‌ختی بریندار بوون و له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری چڕدان.
بەپێی زانیارییەکان، شه‌وی رابردوو لە گوندی جومکە و بندێرس تێزاب له بارهه‌ڵگرێك رژا، به‌و هۆیه‌وه سێ هاووڵاتی سووتاون کە برینەکانیان سەختە.
ئەو سێ هاووڵاتییە، دوانیان کوردن و ئەوەی دیکەشیان هاووڵاتییەکی بەنەتەوە فلیپینییە و بەهۆی سەختی برینەکانیانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون و لە ژێر چاودێری چڕدان.
AM:10:12:22/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت