ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق: له كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتدا 10 ملیۆن دۆلار به‌ھه‌ده‌ر دراوه
وێستگه‌نیوز-
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق بوونی به‌هه‌ده‌ردانی زیاتر له 10 ملیۆن دۆلاری له تۆماری كۆمپانیایه‌كی بیانی له كێڵگه‌ی نه‌وتی غه‌راف ئاشكرا كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی ئاداری 2024 ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه توانیویانه كه‌یسێكی گه‌نده‌ڵی ئاشكرا بكه‌ن كه زیاتر له 10 ملیۆن دۆلار له سامانی گشتی له كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتدا به‌ھه‌ده‌ر دراوه.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ده‌ڵێت: "له به‌دواداچوونێكدا بۆ رێژه‌ی ھه‌نارده‌كردن و به‌رھه‌مھێنانی كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵی كه له كێڵگه‌ی نه‌وتی غه‌راف كارده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیاكه ھه‌ستاوه به ئه‌نجامدانی سه‌رپێچی و پۆسته‌كه‌ی خراپ به‌كارھێناوه و پێنج كه‌سی خێزانه‌كه‌ی دامه‌زراندووه ھه‌روه‌ھا پارچه‌یه‌ك زه‌وی به كه‌سێكی نزیكی خۆی به‌خشیووه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "له وێستگه‌ی كاره‌بای ناسریه له ساڵانی 2021 تا 2023 پاره‌ی كاتژمێری زیاده‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رجكراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كان ده‌وامیان كردبێت و ئاگاداربن به‌و رێگه‌یه‌ش زیاتر له 279 ملیار دینار به‌ھه‌ده‌ر دراوه".
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی روونیكردووه‌ته‌وه كه "به‌هه‌ده‌ردانێك به‌دیكراوه به بڕی دوو ملیار و 42 ملیۆن و 850 هه‌زار دینار، كه بڕی ئه‌و پارانه‌یه كه لای ئه‌و كۆمپانیایانه‌یه له‌لاین پارێزگاره‌وه پڕۆژه‌كانیان پێدراوه، به‌ڵام نه‌یانداوه‌ته‌وه".
PM:08:42:21/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1044
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت