واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
بڕیاره سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و كارنامه‌كه‌شی چوار بڕگه له خۆده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی ئاداری 2023، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو، 24ی ئاداری 2024ی بڵاوكرده‌وه كه له چوار بڕگه پێكدێت.
به‌پێی كارنامه‌كه، بڕیاره له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر ره‌شنووسی هه‌مواری چواره‌می یاسای وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازیی هه‌ردوو كه‌رتی تایبه‌ت و تێكه‌ڵی ژماره 20ـی ساڵی 1998 بدات.
له بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ره‌شنووسی هه‌مواری دووه‌می یاسای ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی ژماره 23ـی ساڵی 2005 ده‌كرێت.
دواتر خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پێشنیازه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و پێكهاته‌كانی ژماره 13ی ساڵی 2018 ده‌كرێت.
له بڕگه‌ی چواره‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا كه بڕیاره كاتژمێر 1ی پاشنیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌بچێت، راپۆرت و گفتوگۆی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پێشنیازه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای چاندنی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤ و رێگریكردن له بازرگانیكردن پێوه‌یان ده‌كرێت.
PM:06:06:21/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت