ئه‌مریكا هۆشداری له هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ده‌دات
وێستگه‌نیوز-
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هۆشداری ده‌دات له هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بۆ سه‌ر سیسته‌می ئاوی ئه‌مریكا و رایانگه‌یاند كه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئاوی خواردنه‌وه و سیسته‌می ئاوه‌ڕۆ دروست ده‌كه‌ن.
رۆژی چوارشه‌ممه حكومه‌تی ئه‌مریكا هۆشداری دایه ویلایه‌ته‌كان سه‌باره‌ت به هێرشی ئه‌لیكترۆنی هاككه‌ره بیانییه‌كان بۆ سه‌ر سیسته‌می ئاو و ئاوه‌ڕۆ له سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته‌دا.
جه‌یك سولیڤان ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و مایكل ڕیگان به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای پاراستنی ژینگه له به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشدارییاندا كه هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له سه‌رانسه‌ری ئه‌مریكا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئاوی خواردنه‌وه و سیسته‌می ئاو هه‌یه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا باس له هێرشبه‌رانی ئه‌لیكترۆنی ئێران و چین كراوه.
سولیڤان و ڕیگان ئاماژه به ڕووداوێكی ئه‌م دواییه ده‌كه‌ن كه هاككه‌ره‌كان تۆمه‌تبار كران به هاوكاری له‌گه‌ڵ سوپای پاسدارانی ئێران بۆ هێرشكردنه سه‌ر سیسته‌مێكی كۆنترۆڵكردنی ئاوی پێنسیلڤانیا.
هه‌روه‌ها باس له گروپی هێرشی ئه‌لیكترۆنی چینی "ڤۆڵت تایفون" ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری سیسته‌می ژێرخانی گرنگیان دزیوه، له‌نێویاندا سیسته‌می ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئه‌مریكا.
له به‌یاننامه‌كه‌ی سولیڤان و ڕیگاندا هاتووه كه "ئه‌م هێرشانه ده‌توانن سیسته‌می ئاوی خواردنه‌وه بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه و زیانێكی زۆر به‌و كۆمه‌ڵگایانه بگه‌یه‌نن".
باڵیۆزخانه‌ی چین له واشنتۆن و نوێنه‌رایه‌تی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هیچ لێدوانێكیان سه‌باره‌ت به‌و به‌یاننامه‌یه نه‌دا، به‌ڵام پێشتر هه‌ردوو وڵات ره‌تیان كردووه‌ته‌وه و ده‌ستیان هه‌بێت له‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌دا.
PM:04:24:21/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 916
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت