به‌ بڕیاری بارزانی 117 شوقە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک تەرخان دەکرێت

‌دیمەنێک لەلافاوەکەی دهۆک

وێستگه‌نیوزـ

سەرچاوەیەک لە پارێزگای دهۆک رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی 117 شوقە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک تەرخان کرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئاداری 2024، سەرچاوەیەک لە پارێزگای دهۆک بە کوردستان24ـی راگەیاند، دوای رووداوی لافاوەکەی دوو رۆژی رابردوو لە دهۆک، کە زیانێکی زۆری بە هاووڵاتییان گەیاند، مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریدا قەرەبوویان بکاتەوە بەیەکەی نیشتەجێبوون کە 117 شوقە لە خۆ دەگرێت.

بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 19ی ئاداری 2024، شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، کاریگەریی شەپۆلەکە زیاتر لەسەر پارێزگای دهۆک بووە. بەهۆی بارانەکەوە، تا ئێستە سێ کەس خنکاون لە چەند گەڕەکێکی شارەکە لافاو هەڵساوە، ئاو چووەتە ناو ژمارەیەک خانوو و بەشێک لە رێگاکانیش بەڕووی شۆفێراندا داخراون.


PM:02:20:21/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت