له رانیه دژی دواكه‌وتنی مووچه گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی به‌ڕێوه‌چوو
دیمەنێک لە گردبوونەوەکە
وێستگه‌نیوزـ
لە یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی نەورۆزدا خۆپیشاندان و گردبوونەوەی مامۆستایان بەشێک لە فەرمانبەران لەبەردەم باخی گشتی رانیە دژی دواكه‌وتن و نه‌دانی مووچه به‌ڕێوه‌چوو.
په‌یامنێری وێستگه‌نیوز رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی ئاداری 2024، كه یه‌كه‌م رۆژی نه‌ورۆز و به‌هاری كوردییه، بەشێکی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران دژی دواكه‌وتن و نه‌دانی مووچه‌كانیان خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا.
هاوكات مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران رایگه‌یاند، كه ئه‌وان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و داوا ده‌كه‌ن له رێگه‌ی بانكه فیدراڵییه‌كانه‌وه مووچه‌كانیان دابه‌ش بكرێت.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له سلێمانی مامۆستایانی ناڕازی گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا هەڵوێستی نوێیان راگەیاند و دەڵێن، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی تا رۆژی دووشه‌ممه 25ی ئاداری 2024، بڕیاری راگرتنی كاره‌كانی "هه‌ژماری من" لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە نه‌دات و بڕیاری مامه‌ڵه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق نه‌دات، ئه‌وا هه‌مان رۆژ خۆپیشاندانی فراوان له به‌رده‌م ده‌باشان (ماڵی مام جه‌لال) ئه‌نجامده‌ده‌ن.
دەشڵێن، دەبێت سزای سەر مامۆستیان لابرێت و هۆشداری دەدەنە حکومەت.
باسیان لەوەشکردووە: داوا لە حزبەکانی دەرەوەی دەسەڵات دەکەین لە رێگەی بەیاننامەی فەرمی پڕۆژەی هەژماری من رەت بکەنەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، زیاتر لە 50 رۆژە مووچەخۆرانی هەرێم هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە، لەکاتێکدا ماوەی دوو هەفتەیەدا بەغدا پارەی مووچەی بۆ مووچەخۆران ناردووە، بەڵام حکومەتی هه‌رێم بڕیاری نه‌داوه دابه‌ش بكرێت.
PM:12:05:21/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت