تاران پشتگیری سزای پێنج ساڵ زیندانیكردنی هاووڵاتییه‌كی سویدی ئێرانی ده‌كات
وێستگه‌نیوزـ
سه‌عدی عه‌زیزی ته‌مه‌ن 60 ساڵ، هاووڵاتییه‌كی سویدی ئێرانییه و له 12 تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2023 له ئێران ده‌ستگیركراوه. دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی تاران، پشتگیری ئه‌و بڕیاره ده‌كات كه ده‌رحه‌ق به‌و هاووڵاتییه سویدیه ئێرانییه ده‌رچووه و بریتییه له زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، ره‌زا شه‌فا خاوه، پارێزه‌ری ئه‌و زیندانییه، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس، بڵاویكردوووه‌ته‌وه ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا، له لایه‌ن لقی 36 دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی تاران "پشتڕاستكراوه‌ته‌وه و وه‌ك خۆی چۆن بووه ئاوا په‌سه‌ند كراوه".
له مانگی شوباتی رابردوو، ره‌زا شه‌فا خاوه، سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی دادگا دژ به موه‌كیله‌كه‌ی وتی: "سه‌عد عه‌زیزی به ده‌ست نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستاته‌وه ده‌ناڵێنێت و له‌سه‌ر پلیكانه‌ی زیندانه‌كه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و دۆخی ته‌ندروستی، له پێشتر خراپتر بووه".
عه‌زیزی هاووڵاتییه‌كی خاوه‌ن دوو ره‌گه‌زنامه‌یه، ته‌مه‌نی 60 ساڵه، له مانگی 12 تشرینی یه‌كه‌می 2023، له ماڵه‌ی خۆی ده‌ستگیركراوه، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی به‌م دواییانه، له سویده‌وه سه‌فه‌ری كردووه بۆ ئێران.
حكومه‌تی سوید له كۆتایی مانگی كانوونی دووه‌می 2024، رایگه‌یاند ئێران له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2023، هاووڵاتییه‌كی ئیرانی سویدی ته‌مه‌ن 60 ساڵی "بێ هیچ هۆكارێكی دیاریكراو" ده‌ستگیر كردووه و داوای كرد به زووترین كات ئازاد بكرێت.
جێگای بیرهێنانه‌وه‌یه دوو هاووڵاتی تری سویدی، له زیندانه‌كانی ئێران ده‌ستگیركراون و یه‌كه‌میان بریتییه له پزیشك و توێژه‌ری سویدی ئێرانی ئه‌حمه‌د ره‌زا جه‌لالی كه له 24 نیسان 2016 ده‌ستگیركراوه و حوكمی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووه. دووه‌میان دیپلۆماتكاری سویدی یۆهان فلۆدرۆس كه لای یه‌كێتی ئه‌وروپا كاری ده‌كرد و له 17 نیسان به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن ده‌ستگیركراوه.
له مانگی مایسی ساڵی 2023، ئێران له سێداره‌دانی حه‌بیب ئه‌سیودی ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی ئه‌هوازی راگه‌یاند كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی سویدی بوو، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار كرا به‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی : "بزووتنه‌وی تێكۆشانی عه‌ره‌بی بۆ رزگاركردنی ئه‌حواز" ده‌كات و ئێران ئه‌و بزووتنه‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه كۆمه‌ڵێك هێرشی چه‌كداری ئه‌نجامداوه، له‌وانه ساڵی 2018 هێرشی كردووه‌ته سه‌ر نمایشێكی سه‌ربازی و بووه هۆی كوشتنی 25 كه‌س، زۆربه‌یان سه‌رباز بوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه، دادگای ستۆكهۆڵم له 4ی ئایاری 2022، بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی دۆسێی حه‌مید نوری یاریده‌ده‌ری دادوه‌ری ئێرانی ده‌ركرد، ناوبراو تۆمه‌تباره به‌وه‌ی له ساڵی 1988، تێوه‌گلاوه له له‌سێداره‌دانی زیندانیانی سیاسی و له 14 ته‌موزدا، بڕیاری زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
به‌ڵام تاران جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه دادگای سوید، شایسته‌ی دادگایكردنی ئه‌م هاووڵاتییه ئێرانییه نییه، هه‌ر بۆیه داوای ئازادكردنی ده‌كات.
PM:11:53:20/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 820
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت