قوباد تاڵه‌بانی: هیوادارم بە روحێكی برایانەوە كێشە ناوخۆییەكان چارەسەر بكەین

‌قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم

وێستگه‌نیوزـ

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، "هیوادارم بە روحێكی برایانەوە كێشە ناوخۆییەكان چارەسەر بكەین".

قوباد تاڵه‌بانی، له‌ په‌یامه‌كه‌یدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت: "هیوادارم و مەبەستیشمانە ئەم جەژنە پیرۆزە كوردییە هاندەری هەموو لایەكمان بێت، كوردانە بیر بكەینەوە و كوردانە بڕیار بدەین كە بەرژەوەندی گشتی بخەینە پێش هەموو بەرژەوەندییەكی دیكەوە و بە روحێكی برایانەوە كێشە ناوخۆییەكان چارەسەر بكەین و بە یەك گوتار و بە یەكڕیزییەوە هەوڵی دابینكردنی مافە رەواكانی گەلەمان بدەین".

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە هەموو لایەک پیرۆز بێت.

هیوادارم و مەبەستیشمانە ئەم جەژنە پیرۆزە کوردییە هاندەری هەموو لایەکمان بێت، کوردانە بیر بکەینەوە و کوردانە بڕیار بدەین کە بەرژەوەندی گشتی بخەینە پێش هەموو بەرژەوەندییەکی دیکەوە و بە روحێکی برایانەوە کێشە ناوخۆییەکان چارەسەر بکەین و بە یەک گوتار و بە یەکڕیزییەوە هەوڵی دابینکردنی مافە رەواکانی گەلەمان بدەین.


PM:07:16:20/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت