سوپای ئیسرائیل: له ره‌فه‌ح ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی دیاری حه‌ماسمان كوشتووه
وێستگه‌نیوزـ
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20ی ئازاری 2024، سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، هێزه‌كانی له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌زگای شاباك، له شاری ره‌فه‌ح، ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی دیاری بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی كوشتووه.
سوپای ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ شاباك ده‌ڵێت: "له رۆژی دوو شه‌ممه، به پشتبه‌ستن به زانیاری هه‌واڵگری سوپای ئیسرائیل و ده‌زگای شاباك، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سه‌ر به سوپا، له شاری ره‌فه‌ح، ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی دیاری حه‌ماس ده‌كوژن كه یارمه‌تی مانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌كه‌یان ده‌دا و به‌شداربوون له ئۆپه‌راسیۆنی مه‌یدانی بزووتنه‌وه‌كه".
به‌یاننامه‌كه ئاماژه به ناوی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی حه‌ماس ده‌دا كه كوژراون و بریتین له سه‌ید كتاب ئه‌لخاش، ئوسامه حه‌مه‌د زاهیر، محه‌مه‌د عۆده ئه‌لمه‌لاخی سه‌رۆكی نووسینگه‌ی فریاگوزاری حه‌ماس له باكور و خۆرهه‌ڵاتی ره‌فه‌ح، هادی ئه‌بو ئه‌لروس كاسین ئه‌فسه‌ری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "نیزال ئه‌لوه‌لید" سه‌رۆكی نووسینگه‌ی فریاگوزاری ره‌فح كه سه‌رپه‌رشتی سه‌رجه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌ی ده‌كرد له ناوچه‌كه، هه‌فته‌ی رابردوو له بۆردومانێكی ئاسمانی‌دا كوژراوه.
له به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه كه "ئه‌و سه‌ركردانه، هه‌ڵسوڕاوی باڵان و نوێنه‌ری حه‌ماس بوون له ره‌فه‌ح، وه‌ك به شێك له كاره‌كانیان، چالاكییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌یان له ناوچه مرۆییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌برد و به‌رپرسیاربوون له هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حه‌ماس له گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌كه‌دا".
PM:06:13:20/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 672
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت