مەسرور بارزانی به‌شداری کەرنەڤاڵی نەورۆز لە ئاکرێ ده‌كات

‌مه‌سرور بارزانی

وێستگه‌نیوزـ

مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە شوێنی کەرنەڤاڵی نەورۆز لە ئاکرێ کە وابڕیارە دوای بەربانگ رێورەسمێکی گەورە بەڕێوەبچێت بۆ هەڵکردنی ئاگری نەورۆز و یادکردنەوەی سەری ساڵی نوێی کوردی.

ئێوارەی ئه‌مڕۆ چوارشەممە 20ی ئاداری 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کەرنەڤاڵی نەورۆز لە ئاکرێ دەکات و وابڕیارە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە کونسوڵ و نوێنەرانی دیپلۆماسی وڵاتان و هاووڵاتییان ئاگری نەورۆز بکرێتەوە و پەیامێکیش پێشکەش بکات.

پێشتر نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی ئاداری 2024، کاتژمێر 06:00، بە ئامادەبوونی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هه‌رێم و ژمارەیەکی زۆر لە باڵیۆز و کونسوڵی گشتی و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، کەرنەڤاڵی جەژنی نەورۆز لە قەزای ئاکرێ بەڕێوەدەچێت.



PM:05:40:20/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت