ئاسایشی سلێمانی: باندێكی مه‌ترسیدار ده‌ستگیركرا كه‌ ئافره‌تێك سه‌رپه‌رشتیی كردوه‌


وێستگه‌ نیوزـ

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی مەترسیداری دزیکردنی ئۆتۆمبێلی راگه‌یاند كه‌ ئافره‌تێك سه‌رپه‌رشتی بانده‌كه‌ی كردوه‌، پشكنینه‌كانیش ده‌ریانخستوه‌ كه‌ ئه‌ندامانی بانده‌كه‌ به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌رن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ده‌ڵێت: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بەهاوکاری  ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی, توانیان (٨) تۆمەتباری دزیکردنی ئۆتۆمبێل دەستگیربکەن و (٤) ئۆتۆمبێلیش بگەڕێنرێتەوە بۆ خاوەنەکانیان.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: پاش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی هێزەکانی ئاسایش، بەبڕیاری دادوەر (٨) تۆمەتبار لە ٢٠٢٤/٢/٢٩ دەستگیرکران، کە باندێكن و ئافرەتێک سەرپەرشتی باندەکەی کردووە، ئاسایش بۆی جه‌ركه‌وتوه‌ كه‌ بانده‌كه‌ (٦) ئۆتۆمبێلیان لەجۆرەکانی (مازدا-BMW) دزیوەو ویستویانە لەسنوری قەزای چەمچەماڵ ساغی بکەنەوە،.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە ماددەی (٤٤٣) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و بەپێی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوە و پشکنینەکان دەرکەوت کە بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرن.


PM:02:52:20/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 1248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت