واده‌ی تۆماركردنی پارت و هاوپه‌یمانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان درێژكرایه‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بریاریدا وادەی تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانێتییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 22بۆ 28ی ئاڤار درێژبكاته‌وه‌.

كه‌نالی رووداو له‌زاری جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئەنجومەنی کۆمیسیارانی سه‌ربه‌ كۆمسیۆن وادەی تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانێتییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 22ی ئازار بۆ کۆتایی دەوامی رۆژی 28ی هه‌مان مانگ درێژ کردوه‌ته‌وه‌.

 ئەم هەڵبژاردنە جیا لە پێشتر بە چوار بازنە دەبێت و دەنگدەری پارێزگایەک ناتوانێت دەنگ بە بەربژێری پارێزگایەکی بەدەر لە پارێزگاکەی خۆی بدات و كورسیی پارێزگاكانیش به‌مجۆره‌ ده‌بێت:  سلێمانی 38 کورسی-هەولێر 34 کورسی-دهۆک 25 کورسی.

هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ به‌ فەرمانی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق کە 21ی شوباتی 2024 به‌رێوه‌ده‌چێت كه‌ له‌سه‌ر سكاڵایه‌كیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، کورسی پێکهاتەکانی بە "نادەستووری" پێناسە کرد و 11 كورسیی كۆتاكانی لابرد و ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی بۆ 100 كورسی كه‌مكرده‌وه‌.

ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن لە کاتێکدان، 3ی ئەم مانگە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمانێک 10ی حوزەیرانی ئەمساڵی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردوه‌، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان رۆژی دووشه‌ممه‌ 18ی ئازاری 2024 له‌ پرۆسه‌ هه‌ڵبژاردن كشاوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت: بەشداری له‌ هەڵبژاردنێکدا نه‌كه‌ن كه‌ بە نایاسایی و نادەستوری و لە سایەی سیستمێکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت"، ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ هه‌ندێك لایه‌ن به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌كه‌ به‌ سه‌خت بزانن.


PM:12:45:20/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 1068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت