كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینیی نمەباران و شەستە بارانی‌ لە ناکاو ده‌كات


وێستگه‌ نیوزـ

به‌شی كه‌شناسی و به‌مه‌له‌رزه‌زانیی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ده‌كات ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بارانبارین به‌رده‌وام بێت و له‌ هه‌ندێك كاتدا شه‌سته‌بارانی له‌ناكاو ببارێت.

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینیی كردوه‌ له‌ 48 كاتژمێر داهاتوو، له‌ پارێزگای‌ دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی‌ بڕی‌ دابارینی زیاتر ببێت كه‌ هەندكێ کات لەکاتی‌ باران هەورە تریشقەو تەزره‌بارینیش هه‌بێت، هاوكات بڕی‌ بارانبارینی‌ پێشبینیکراو له‌و شاره‌ لە نێوان (15-25) ملم بێت.

کەشی‌ پێشبینیکراوی‌ 48 کاتژمێری‌ داهاتوو:
ئەمڕۆ چوار شەممە   20- 03- 2024
کەش / ئاسمان بەردەوام هەوری‌ تەواو دەبێت , ناوچە شاخاوییەکان و سنووری‌ پارێزگاکان بە گشتی‌ نمە باران و شەستە بارانی‌ لە ناکاوی‌ دەبێت,وە ناوچە سنوورییە بەرزەکان بەفر بارینی‌ کەم هەیە . پارێزگای‌ دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی‌ بڕی‌ دابارینی‌  زیاتر دەبێ, هەندێ کات لەکاتی‌ باران هەورە تریشقەو تەزرە بارین هەیە. پێشبینی‌ باران لە ماوەی‌ 24 کاتژمێری‌ داهاتوو لە نێوان (5-10) ملم لە سەنتەری‌ پارێزگاکان وە لە ناوچە شاخاوییەکان (10-16) ملم ,سنووری‌ پاڕێزگای‌ دهۆک بڕی‌ باران بارینی‌ پێشبینیکراوی‌  زیاتر دەبێت لە نێوان (15-25) ملم  . 
خێرای‌ با / مامناوەند  ( 15 – 20 )کم/س دەبێت 
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو . 
مەودای‌ بینین / 7 – 9  کم  دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین کەم دەبیتەوە بۆ 5 – 6 کم 
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی پێنج شەممە   21- 03- 2024
کەش / ئاسمان نیمچە هەور و ناوچە شاخاوییەکان هەوری‌ تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری‌ دروست بوونی‌ تەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان  لە کاتەکانی‌ بەیانی‌  ,سەبارەت بە باران بارین لە سنووری‌ پارێزگای‌ دهۆک وە ناوچە شاخاوییەکانی‌ ئەو پارێزگایە بڕی‌ دابارین مامناوەند دەبێت , ناوچەکانی‌ تر بە گشتی‌ ئەگەری‌ نمە بارانی‌ کورت خایەن هەیە زیاتر ئاسمان نیمچە هەوری‌ دەبێت بە تایبەت لە دوای‌ نیوەڕۆ .
خێرای‌ با /لەسەرخۆ -  مامناوەند  ( 15 – 20 )کم/س دەبێت. 
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەگۆرێت .
پلەکانی گەرما / بەرز  دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ . 
مەودای‌ بینین / 7 - 9 کم دەبێت لە کاتی‌ تەم بۆ کەمتر لە 2 کم .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
  هەولێر :  16
  سلێمانی :15
  دهۆک :   13
 زاخۆ  : 14
هەڵەبجە : 16
کەرکوک : 18
سۆران : 12
حاجی ئۆمەران : 6
گەرمیان : 20


AM:10:30:20/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 1376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو