توركیا بناری قه‌ندیلی بۆردوومان كرد و زۆربه‌ی گونده‌كان بێ كاره‌با بوون
وێستگه‌نیوز-
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا سنووری بناری قه‌ندیلیان بۆردوومان كرد و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان زۆربه‌ی گونده‌كانی سنووره‌كه بێ كاره‌با بوون.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی په‌یامنێری وێستگه‌نیوز، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جارێكی تر فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاڕێگای پێچاوپێچی كورته‌كیان كرد له بناری قه‌ندیل بۆردوومان كرد.
به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ست په‌یامنێری وێستگه كه‌وتووه، له‌ئه‌نجامدا ڕێگای سه‌ره‌كی نێوان دۆڵی شه‌هیدان و بناری قه‌ندیل تێكچووه و به‌هۆیه‌وه داخراوه.
هاوكات به‌هۆی بۆردوومانه‌كه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه كاره‌بای زۆرینه‌ی گونده‌كانی بناری قه‌ندیل پچڕاوه.
لای خۆیه‌وه كامه‌ران عوسمان له رێكخراوی (CPT)ی ئه‌مریكی هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و رایگه‌یاند كه له كاتژمێر 6ی سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆدا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردوومانه‌كه‌یان كردووه.
PM:09:27:19/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 752
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت