حكومه‌تی عێراق بڕیارێكی نوێی سه‌باره‌ت به قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا له قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی بانكی بازرگانی عێراق TBI له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بداته‌وه و دواتر له به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم ببیبڕێت.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ی ئاداری 2024دا، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا به پابه‌ندكردنی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی كه قه‌رزه‌كانی بانكی بازرگانی عێراقی TBI بداته‌وه كه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌ڵه‌كه بووه.
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه قه‌رزه‌كه به قیستی مانگانه بۆ ساڵانی 2023 و 2024 ده‌درێته‌وه و به بڕی 636 ملیار دینار بۆ هه‌ر ساڵێك.
راشیگه‌یاندووه كه دواتر پاره‌كه له پشكی ته‌رخانكراوی ساڵی 2024ی هه‌رێمی كوردستان ببڕێت.
PM:07:01:19/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 2280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت