بزووتنەوەی گۆڕان: پێویستمان بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنە


وێستگه‌نیوزـ

ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئادار، بزووتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، لەپێناو پرۆسەی دیموکراسی، گەڕانەوە بۆ دەنگ و ئیرادەی هاونیشتمانیان، رەوایەتیدان بە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان؛ پێویستيان بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنە.


ئاماژە بەوەشکراوە، باشترین بژاردە لەبەردەم هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردە، بە بەشداریی و لێکتێگەیشتنی هەموو لایەنە سیاسییەکان، هەڵبژاردنێک وەڵامگۆی پێداویستیە نیشتمانی، قانونی، دامەزراوەیی و بەپیرەوەچوونی ژیان و گوزەران و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران بێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەڕێگەی پەرلەمانی هەڵبژێردراوی کوردستانەوە نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوریەکانی هەرێم بکرێت.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 18ی ئادار، مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی حزبه‌كه‌، كۆبونه‌وه‌یه‌كی سازكرد و له‌ راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه‌دا پارتی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند.

پارتی دیموكراتی كوردستان پێی وایه‌ كه‌ لە "سۆنگەی تێگەیشتن لە پێگە و بەرپرسیارێتیی مێژوویی" و لە "بەرژەوەندیی گەل و نیشتمان"ی دەزانن بەشداریی هەڵبژاردنێکی بە نایاسایی و نادەستوری و لە سایەی سیستمێکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت، نەکەن.  

وەک لە راگەیه‌ندراوەکەدا هاتووه‌، ئه‌م هەڵوێسته‌ی پارتی بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردن بۆئه‌وه‌ی "رەوایی" بە هەڵبژاردنێكی "نادەستوری و نادیموكراسی" نه‌درێت و هاوكات وەستانەشه‌وە بەرامبەر سەرجەم ئەو "پێشێلکارییانەی دەستور لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە بەرامبەر هەرێمی کوردستان و دامەزراوە دەستورییەکانی ئەنجام دەدرێت."


PM:12:48:19/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت