وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕه‌ پاره‌یه‌كی تری بۆ هه‌رێمی كوردستان نارد


وێستگه‌نیوزـ

وەزارەتی دارایی عێراق بڕی یەک ملیار و 500 ملیۆن دیناری دیکەی خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم.

 
وەزارەتی دارایی عێراق بری یەک ملیار و 500 ملیۆن دیناری دیکەی خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم، بەمەش کۆی گشتی ئەو بڕە پارەیەی تا ئێستا بەغدا بۆ مووچەی مانگی شوبات ناردویەتی گەیشتوەتە 562 ملیار و 500 ملیۆن دینار.

بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، چاوەڕوان دەکرێت محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران داوایەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بخاتە ناو بەرنامەی کۆبونەوەکە، ئەویش داوای ناردنی 100 ملیار دیناری دیکەیە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت وەزارەتی دارایی عێراق تەنها نیوەی ئەو بڕە پارەیە بنێرێت بۆ هەرێم ئەو کات دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات.

ماوه‌ی 50 رۆژه‌ مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌، وێڕای ئه‌وه‌ی به‌غدا پاره‌ی به‌شێك له‌ مووچه‌خۆرانی ره‌وانه‌ كردووه‌، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ نییه‌ دابه‌شی بكات، بەوهۆیەوە ماوەی سێ رۆژە بەشێک لە فەرمانگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کردوە.

سەرچاوە: knn


AM:09:57:19/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 17860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت