ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: باشترین گەمە ئەوەیە پارتی ریسەکە بکاتەوە بە خوری و هەڵبژاردن لە کوردستان نەکرێت


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، په‌رله‌مانتاری پێشوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌ په‌رله‌مانی عێراق پێی وایه‌ كه‌ بایكۆته‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌درییه‌كانه‌ بۆ پرۆسه‌ی سیاسی و بایكۆته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان نییه‌.

له‌ نوسینێكدا كه‌ به‌ناوی "بەشدارن کردنی پارتی بۆ کێیە؟؟"، ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شدی ده‌ڵێت: "پارتی تەنها کەوتووەتەوە و خەریکە گورگانە خوارد دەکرێت  باشترین گەمە ئەوەیە ریسەکە بکاتەوە بە خوری و هەڵبژاردن لەکوردستان نەکرێت و هەڵبژاردنی عێراق پێش بخرێتەوه‌."

به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری "ڕەنگە سەدریەکان لەگەڵ پارتی دیسان هاوپەیمانی نهێنیان گرێدابێت و حەلبوسیش وە کوتلە بۆیە بایکۆتی پارتی ئەوەندەی بۆ گەڕانەوەی سەدریەکانە بۆ پرۆسەی سیاسی ئەوەندە بۆ هەڵبژاردنی کوردستان نییە".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی حزبه‌كه‌، كۆبونه‌وه‌یه‌كی سازكرد و له‌ راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه‌دا پارتی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند. 

پارتی دیموكراتی كوردستان پێی وایه‌ كه‌ لە "سۆنگەی تێگەیشتن لە پێگە و بەرپرسیارێتیی مێژوویی" و لە "بەرژەوەندیی گەل و نیشتمان"ی دەزانن بەشداریی هەڵبژاردنێکی بە نایاسایی و نادەستوری و لە سایەی سیستمێکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت، نەکەن.  

وەک لە راگەیه‌ندراوەکەدا هاتووه‌، ئه‌م هەڵوێسته‌ی پارتی بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردن بۆئه‌وه‌ی "رەوایی" بە هەڵبژاردنێكی "نادەستوری و نادیموكراسی" نه‌درێت و هاوكات وەستانەشه‌وە بەرامبەر سەرجەم ئەو "پێشێلکارییانەی دەستور لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە بەرامبەر هەرێمی کوردستان و دامەزراوە دەستورییەکانی ئەنجام دەدرێت."


AM:12:02:19/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 5028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت