سه‌عدی پیره‌ هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی له‌سه‌رهه‌ڵبژاردن راگه‌یاند


وێستگه‌ نیوزـ

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ١٠ ی ٦ ی ٢٠٢٤ وەک لەلایەن سەرۆکی هەرێم بڕیاری لەسەر دراوەو چالاککردنەوەی پەرلەمان گرنگە بۆ چارەسەرکردنی کێشەو گرفتە فرە رەهەندەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، وته‌ێژی یه‌كێتی ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: یەکێتی رای وایە هەڵبژاردنی  پەرلەمانی کوردستان باشترین ڕێگایە بۆ قووڵکردنەوەی زیاتری دیموکراسی و تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە ئاڵۆزەی ناوخۆ و ناوچەکە بە گشتی .

دەقی راگەیەنراوەکە:

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ١٠ ی ٦ ی ٢٠٢٤ وەکو لەلایەن بەڕێز سەرۆکی هەرێم بڕیاری لەسەر دراوە .

یەکێتی رای وایە هەڵبژاردنی  پەرلەمانی کوردستان باشترین ڕێگایە بۆ قووڵکردنەوەی زیاتری دیموکراسی و تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە ئاڵۆزەی ناوخۆ و ناوچەکە بە گشتی .
چالاککردنەوەی پەرلەمان گرنگە بۆ ئەنجامدانی ئەرکە یاسایی و سەرەکییەکانی و چارەسەرکردنی کێشەو گرفتە فرە رەهەندەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان 

سەعدی ئەحمەد پیرە 
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان


PM:11:27:18/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 5800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت