10 پارت و لایەنی سیاسی توركمانی پشتیوانی له‌ بڕیارەكەی پارتی ده‌كه‌ن


وێستگه‌ نیوزـ

له‌گه‌ڵ بریاره‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌بڕینی نیگه‌رانی و ناره‌زایی له‌لایه‌ن باڵیۆزی ئه‌مریكا و یۆنانی، 10 پارت و لایەنی سیاسیی پێکهاتەی تورکمان پشتیوانیی خۆیان بۆ بڕیارەکە ده‌ربڕی.

ئه‌و لایه‌نه‌ توركمانییانه‌ لایەنەکان (پارتی گەشەپێدنی توركمانی-پارتی رزگاری نەتەوەیی توركمانی-پارتی دیموكراتی توركمانی-كۆمەڵەی توركمانی لیبراڵی-كۆمەڵەی رۆشنبیری توركمانی-پارتی یەكێتی توركمانی عێراقی-پارتی نیشتمانی توركمانی-بزووتنەوەی دیموكراسی توركمانی-بزووتنەوەی سەربەخۆی توركمانی-پارتی گەلی توركمانی) له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ده‌ریانكرد، ده‌ڵێن: "هەڵوێستەكانی سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان بەرز دەنرخێنین بۆ پاڵپشتیكردن لە مافە دەستوورییەكانی گەلی توركمان" و جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی پێشوی خۆیان كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌وانیش بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كرد.

ئه‌و پارته‌ توركمانییانه‌ ده‌ڵێن: بەهۆی بڕیارە نایاسایی و نادەستوورییەكانی دادگای باڵای فیدراڵی كە خۆی لە پێشێلی دەستوور و بنەماكان و هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتەكان لەوانە پەرلەمانی كوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاكان و هەروەها هەڵوەشاندنەوەی 11 كورسی كۆتاكان لە پەرلەمانی كوردستان دەبینێتەوە".

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا، 10 پارته‌ توركمانییه‌كه‌ داواشیان لە سەرجەم پارت و لایەنە سیاسییە كوردستانییەكانی دیکە كردوه‌ "لە یەك بەرە بن و یەك هەڵوێستیان هەبێت دژی بڕیارە نادەستووری و نا یاساییەكانی دادگای باڵای فیدراڵی".


PM:11:19:18/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 1084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت