ئه‌لینا رۆمانۆسكی: نیگەرانین لە ڕاگەیاندنی پارتی بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان


وێستگه‌ نیوزـ

باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی له‌ بایكۆتكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌و به‌پێویستی ده‌زانێت سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان له‌ بریاردان له‌ داهاتووی خۆیان هه‌بێت.

له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس، ئه‌لینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق باسی له‌ نیگه‌رانیی خۆی كردوه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بریاریدا بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بكات.

رۆمانۆسكی داواشی لە حکومەتی عێراق و هەرێم دەکەین دڵنییایی بدەن کە هەڵبژاردنەکان ئازاد و دادپەروەر و شەفاف و متمانەپێکراو دەبن. 
باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق ئه‌وه‌شی نوسیوه‌ كه‌ "پێویستە هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان دەنگیان هەبێت لە بڕیاردان لە سەر داهاتوویان."


PM:10:46:18/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت