سه‌رحه‌د قادر: ده‌بوو كورد پێشتر كێشه‌ی مووچه‌ی له‌عێراق چاره‌سه‌ر بكردایه به‌ڵام نه‌یانویست بكرێت
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووتری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند كه ئه‌م دۆخه‌ی كه هه‌رێمی تێكه‌وتووه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌ندێك له نوێنه‌ره‌كانمان له عێراق قسه‌یان له كردار زیاتر بووه و به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌فه‌قاتی بزنسه‌كانیان به‌لاوه گرنگتربووه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت حزبه‌كانیشیان.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووتری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك له نووسینێكدا باس له‌وه ده‌كات كه "ساڵی 2020 وه‌زیری دارایی ئێسته (ته‌یف سامی) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بوو و فوئاد حسێن وه‌زیری دارایی عێراق بوو، ئه‌وكات وه‌زیر بڕیاری دابوو مووچه‌ی مانگی شوبات بنێرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ته‌یف سامی به‌بیانوی نه‌بوونی پاره‌ی نه‌قدی دوو هه‌فته واژوی نه‌ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌كه بگاته هه‌رێم".
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر ده‌ڵێت: "ئه‌سڵه‌ن بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیر بۆی گرنگ نه‌بوو، بۆیه ده‌بوو كورد پێشتر كێشه‌ی مووچه‌ی له‌عێراق چاره‌سه‌ر بكردایه كه نه‌كرا یاخود نه‌یانویست بكرێت تا گه‌شتین به‌مه‌ی ئێستا كه هه‌یه".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "ئه‌م دۆخه‌ی كه هه‌رێمی تێكه‌وتووه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت و پشتڕاستی ده‌كاته‌وه كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌ندێك له نوێنه‌ره‌كانمان له عێراق قسه‌یان له كردار زیاتر بووه و به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌فه‌قاتی بزنسه‌كانیان به‌لاوه گرنگتر بووه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت حزبه‌كانیشیان".
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر راشیگه‌یاندووه كه "به‌داخه‌وه له‌م نێوه‌نده‌دا میلله‌ت زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌مه و حزبه‌كان بازاڕی موزایه‌ده‌یان گه‌رمه و ڕاگه‌یاندنیش ئه‌كتیڤی لایك و كۆمێنتیان فڕیوه به بۆنه‌ی هه‌واڵی مووچه‌وه..".
PM:08:34:18/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت