ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتی: حكومه‌تی هه‌رێم 10 ساڵه ماف و شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆران پێشێلده‌كات
وێستگه‌نیوز-
میدیای فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه حه‌وت رۆژه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی به‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا گرتووه و ئاماده نییه دابه‌شی بكات و ماوه‌ی 10 ساڵه ماف و شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆران پێشێلده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ی ئاداری 2024، ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌كه وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بڕی 568 ملیار دیناری وه‌ك مووچه بۆ هه‌رێم ناردوه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستیبه‌سه‌ردا گرتووه و ئاماده‌نییه دابه‌شی بكات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 45 رۆژه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
ماڵپه‌ری فه‌رمی یه‌كێتی له زاری سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی ئه‌و حزبه‌وه بڵاویكرده‌وه كه "یه‌كێتی له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆراندایه و داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ مووچه هاتووه به‌سه‌ر مووچه‌خۆراندا دابه‌شی بكات".
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ده‌ڵێت: "یه‌كێتی له‌ساڵی 2014 ه‌وه له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌خۆراندایه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ هه‌وڵیداوه، ئێستاش پێمانباشه هه‌رچی زووه ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ مووچه هاتووه، حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌ر مووچه‌خۆراندا دابه‌شی بكات، چونكه له‌مانگی ره‌مه‌زانداین و هاووڵاتیان له‌چاوه‌ڕ‌وانیی مووچه‌كانیاندان و پێویستیان پێیه‌تی".
ماڵپه‌ره‌كه‌ی یه‌كێتی باس له‌وه ده‌كات كه "وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 2-2-2024 لیستی مووچه‌ی مانگی یه‌ك ( كانونی دووه‌م) ی راگه‌یاندووه كه له‌ماوه‌ی 6 رۆژدا مووچه‌ی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی دابه‌شكرد، به‌ڵام له‌و واده‌یه به‌دواوه كه زیاتر له 45 رۆژه تائێستا مووچه‌ی مانگی دوو(شوبات)ی دابه‌شنه‌كردووه و ده‌ستی به‌سه‌ر پاره‌كه‌ی به‌غداشدا گرتووه كه بۆ مووچه ناردویه‌تی".
ماوه‌ی دوو رۆژه بایكۆتی به‌شێك له‌فه‌رمانه‌گه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن مووچه‌خۆرانه‌وه ده‌ستیپێكردووه و مووچه‌خۆران داوای دابه‌شكردنی ئه‌و پاره‌یه ده‌كه‌ن كه له‌به‌غداوه بۆیان هاتووه.
له‌باره‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌شه‌وه تیمی وه‌زاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له حكومه‌ت له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگەیاند کە "له‌دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، تیمی وه‌زاری یه‌كێتی داوایكردووه به‌و بڕ‌ه پاره‌یه‌ی له‌به‌غداوه هاتووه ده‌ستبكرێت به‌دابه‌شكردنی مووچه‌و هه‌وڵبدرێت داوای ئه‌و به‌شه‌ی تریش له وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بكرێت بۆئه‌وه‌ی بینێرێت".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو کە "هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لایه‌نی سه‌ره‌كی حكومه‌ت هه‌بوو دژی ئه‌و بۆچوونه‌ی ئێمه‌بوون و جگه له‌و راستییه‌ش هه‌رچییه‌ك وترابێت راست نییه و مه‌رام و موزایه‌ده‌ی سیاسی له‌پشته".
میدیای فه‌رمی یه‌كێتی راشیگه‌یاندووه كه "ماوه‌ی 10 ساڵه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ماف و شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان پێشێلده‌كات و له‌واده‌ی خۆیدا مووچه‌كانیان پێنادات، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش به‌پشوو درێژییه‌وه، درێژه به‌بارودۆخه‌كه ده‌ده‌ن و چاوه‌ڕوانی باشبوونی بارودۆخه‌كه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه‌كانیانن، له‌و واده‌یه‌شه‌وه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی حزب و حكومه‌ت چه‌ندین هه‌وڵی جدی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه ناوه‌و به‌رده‌وامیشه له‌هه‌وڵه‌كانی".
PM:07:50:18/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1304
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت