ئه‌دهه‌م بارزانی: خه‌ڵكی ڕازی له بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی زۆر زیاتره له خه‌ڵكی ناڕازی
ئه‌دهه‌م بارزانی
وێستگه‌نیوز-
ئه‌دهه‌م بارزانی سه‌ركرده‌ی پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه کار لەسەر ئەوە دەکرێت دۆخەکە بەلاڕێدا ببرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردن نەکرێت، گومانیشی له‌وه‌هه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ده‌سه‌ڵات ده‌ستاوده‌ست بكه‌ن.
ئه‌دهه‌م بارزانی، ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، به ده‌نگی ئه‌مریكای وت: "هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره جیاوازیه‌كی پێوه دیاره دوای بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی، كه یاساكه‌ی گۆڕی بۆیه جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستاش مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن هه‌ر هه‌یه".
وتیشی: "هێشتا گومانم هه‌یه هه‌ڵبژاردن بكرێت، یان ئیشی له‌سه‌ر ده‌كرێت باروودۆخه‌كه به لاڕێدا ببرێت بۆ ئه‌وه‌ی دوابخرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "زۆر ئاماژه هه‌یه كه له‌وانه‌یه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی داهاتوو له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك له‌لایه‌نه سیاسیه‌كانی ئێستای هه‌رێم نه‌بێت".
هه‌رچه‌نده له ڕابردوودا وابڵاوكرایه‌وه، كه ئه‌دهه‌م بارزانی كار له‌سه‌ر دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی فراوانی سیاسی ده‌كات كه ڕۆڵی له ساحه‌ی سیاسی هه‌رێمدا هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌دهه‌م بارزانی ده‌ڵێت تا ئێستا بڕیاری له به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێم نه‌داوه.
روونیشیكرده‌وه كه "تاكو ئێستا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی خۆمم نه‌داوه، خه‌ریك بووم كه به لیستێكی گه‌وره به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ین، به‌ڵام له كۆتاییدا تاكو ئێستا كۆمه‌ڵێك نیگه‌رانی ماون بۆ ئێمه و ڕوون نه‌كرانه‌وه كه بگه‌ینه نه‌تیجه‌یه‌كی باش كه ئایه به‌شدار بین یاخود نا".
سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی تایبه‌ت به گۆڕینی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه ژماره‌ی كورسیه‌كانی له 111 كورسیه‌وه كه‌م كرده‌وه بۆ 100 كورسی و 11 كورسی كۆتاكانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌دهه‌م بارزانی ده‌ڵێت: "خه‌ڵك سه‌ره‌ڕای دڵخۆشیان له بڕیاره‌كه هه‌ست به ئه‌مانی زیاتر به‌رامبه‌ر به ده‌نگه‌كانیان ده‌كه‌ن".
ئه‌دهه‌م بارزانی باسی ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی و سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، دڵنیام به‌م شێوه‌یه به ئامانه‌تێكی زۆره‌وه هاوڵاتیان دڵنیا ده‌بن كه ده‌نگیان له ده‌ستێكی ئه‌مینتردا ده‌بێت له چاو ساڵانی ڕابردوو، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی هه‌موه حزبه‌كان یه‌كتریان تۆماتباركردووه كه ته‌زویریان كردووه".
وتیشی: "خه‌ڵكی ڕازی له بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی زۆر زیاتره له خه‌ڵكی ناڕازی، من پێموایه ئه‌گه‌ر كرده سیاسیه‌كانی ده‌سه‌ڵات له 32 ساڵی ڕابردوو به جۆرێك بوایه خه‌ڵكیان ڕازی كردبایه له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی خۆیان بوونایه و گه‌نده‌ڵی نه‌بوایه ئاوا زروف به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا نه‌ده‌بوو".
ئه‌دهه‌م بارزانی ڕه‌خنه‌ی توند له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ده‌گرێت و تۆمه‌تباریان ده‌كات به وه‌ی هێشتا له ئاست ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتدا لاوازن و عه‌قڵی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا هێشتا قبوڵی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و براوه‌ی تر له ده‌ره‌وه‌ی خۆیان ناكه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه باسی له‌وه‌كرد كه "له یه‌كه‌م ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمه‌وه له ساڵی 1992ه‌وه ، هه‌ڵبژاردن بوو به جێگه‌ی ڕه‌خنه‌ی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی به‌شدار له هه‌ڵبژاردندا، پێش ئاشكراكردنی ئه‌نجامه‌كان لایه‌نه به‌شداره‌كان یه‌كتریان به ته‌زویر تاوانباركرد، له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی دواتری هه‌رێمیش هیچ هه‌ڵبژاردنێك تێپه‌ڕنه‌بوو كه یه‌كتر به ته‌زویر تۆمه‌تبار نه‌كه‌ن، حزبه به‌شداربووه‌كان له هه‌ڵبژاردن خۆیان باش ده‌زانن چیان كردووه به چ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵبژاردنیان كردووه، بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته پێویستی به قسه‌ی من نییه هه‌ر ئه‌وه‌ی كه خۆیان خۆیان تاوونباركردووه به‌سه."
ئه‌دهه‌م بارزانی راشیگه‌یاند كه "ئه‌گه‌ر لایه‌نێكی سیاسی له هه‌رێم زۆرترین كورسیش به‌ده‌ستبهێنێت قبوڵ ده‌كرێت؟ به پێی ئه‌زموونی 32 ساڵی ڕابردوو ئه‌مه قبوڵ ناكرێت، تا ئێستاش باوه‌ڕم وایه كه ئه‌م عه‌قڵیه‌ته گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، ئایه ده‌سه‌ڵات ده‌ستاوده‌ست ده‌كرێت من به گومانم و خه‌ڵكیش پێیان وایه ناكرێت".
PM:07:17:18/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت