شاسوار عه‌بدولواحید: پێشنیاز دەکەم بۆ پارتی و یەکێتی ماوەیەک ئۆپۆزسیۆن بن
وێستگه نیوزـ
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند، ناچنه ژێر باری هه‌ڵبژاردنێكه‌وه کە بە نایاسایی و نادەستوری و لەسایەی سیستەمیکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ په‌یامێكی بڵاكرده‌وه‌و وتی: دەمێکە وتومانە یه‌كێتی و پارتی لە هەڵبژاردن دەترسن.
شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی: "پێشنیاز دەکەم بۆ پارتی و یەکێتی ماوەیەک ئۆپۆزسیۆن بن. دەمێکە وتومانە ئەو سەردەمە گوزەشت جارێکی تر حوکمران بن . وە دەمێکە وتومانە هەردولایان لە هەڵبژاردن دەترسن، ئەگەر ئەنجامی بدەن دەدۆڕێن وئەگەر نەیکەن دەروخێن."
شاسوار عه‌بدولواحید ئه‌م په‌یامه‌ی دوای ئه‌وه بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مرۆ دووشه‌ممه مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی حزبه‌كه، كۆبونه‌وه‌یه‌كی سازكرد و له راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه‌دا پارتی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند.
پارتی دیموكراتی كوردستان پێی وایه كه لە "سۆنگەی تێگەیشتن لە پێگە و بەرپرسیارێتیی مێژوویی" و لە "بەرژەوەندیی گەل و نیشتمان"ی دەزانن بەشداریی هەڵبژاردنێکی بە نایاسایی و نادەستوری و لە سایەی سیستمێکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت، نەکەن.
وەک لە راگەیه‌ندراوەکەدا هاتووه، ئه‌م هەڵوێسته‌ی پارتی بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردن بۆئه‌وه‌ی "رەوایی" بە هەڵبژاردنێكی "نادەستوری و نادیموكراسی" نه‌درێت و هاوكات وەستانەشه‌وە بەرامبەر سەرجەم ئەو "پێشێلکارییانەی دەستور لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە بەرامبەر هەرێمی کوردستان و دامەزراوە دەستورییەکانی ئەنجام دەدرێت."
PM:02:49:18/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1668
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت