فه‌رمانبه‌رانی دادگاکانی به‌رایی لە ئیدارەی راپەڕین به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌وه بایكۆتی ده‌وامیان راگه‌یاند
وێستگه‌نیوزـ
بایكۆتی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران له‌ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێم فراوانتر بوو و به‌هۆیه‌وه فه‌رمانبه‌رانی دادگای به‌رایی قەڵادزێ، رانیە و قەزای حاجیاوا بایكۆتی ده‌وامیان راگه‌یاند.
په‌یامنێری وێستگه‌نیوز له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ی ئاداری 2024، فەرمانبەرانی دادگای بەرایی حاجیاوا به‌هۆی دواکەوتن و دابه‌شنه‌كردنی مووچەكانیانه‌وە بایکۆتی دەوامیان رادەگەیاند.
باسی لەوەشکرد: هەر ئەمڕۆ فەرمانبەرانی دادگاکانی بەرایی قەڵادزێ و رانیە بایکۆتی دەوامیان راگەیاند و داوا دەکەن هەرچی زووە دەست بە دابەشکردنی مووچەکانیان بکرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ بۆ دووەم رۆژ لەسەریەک کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی و خانەنشینی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتی بانکی خانەنشینی و بانکی مەڵکەندی دژی دواکەوتنی مووچەکانیان بۆ نزیکەی 50 رۆژ؛ بایکۆتی کارەکانیان کردووە و هیچ مامەڵەیەکی هاووڵاتییان بەڕێناکەن.
هاوكات، بەشێک لە کارمەندانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە تا ئێستا نەچوونەتەوە بۆ دەوام و ئاماژەیان بەوە کردووە، بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان ناتوانن وەک پێویست بژێوی و پێداویستی خۆیان و خێزانەکانیان دابین بکەن.
AM:10:47:18/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 6804
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت