سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم: پرۆژه‌ی هه‌ژماری من به‌رده‌وام ده‌بێت


وێستگه‌ نیوزـ

له‌میانی كۆبونه‌وه‌ له‌كه‌ڵ  شاندێکی هاوبەشی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانکی بەغداد و بانکی ئوردنی کوەیتی، مه‌سررو بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جەختی لە بەردەوامبوونی پرۆژەی (هەژماری من) کردەوە، به‌پێی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حكومه‌تی هه‌رێمیش، شانده‌كه‌ "سه‌رسامیی خۆی به‌ به‌ره‌وپێشچونی پڕۆژەی (هەژماری من) و دیدگای سەرۆکی حکومەت لەبارەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و پێشخستنی سیستەمی بانکی نیشانداوه‌".

بانکی بەغداد، یەکێکە لە گەورەترین بانکە بازرگانییەکانی عێراق و یەکەمین بانکە لە عێراقدا کە لە ساڵی 1992 لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنی پێدرا. بانکی ئوردنی کوەیتی، بانکێکی ئوردنییە و لە چەندین وڵاتی عەرەبی لقی هەیە.

ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، كۆبونه‌وه‌كه‌ ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە  ئه‌نجامدراوه‌و تیایدا، عەبدولکەریم ئەلکەباریتی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئوردن و ئەندامی ئەنوومەنی بەڕێوەبردنی بانکی بەغداد بەشداربووه‌و گفتوگۆ لەبارەی "دەرفەتەکانی ئەنجامدانی کار و پرۆژەی هاوبەش لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا لەپێناو پێشخستنی سیستەمی بانکی و پەرەپێدانی ئابووری لە عێراق و هەرێمی کوردستان."

به‌پێی ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێم، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت باسی لە بەردەوامبوونی پڕۆژەی (هەژماری من) کردوه‌ و ئاماژەی بەوە داوه‌ کە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و پارێزگاری بانکی ناوەندی لەپەیوەندیدایە سەبارەت بە چەند دەستپێشخەرییەکی پەیوەندیدار بە پێشخستنی سیستەمی بانکی بە هەماهەنگی و بەپێی مەرج و ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق.

ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: "شاندەکە سەرسامی خۆیان بەرامبەر ئاستی به‌ره‌وپێشچونی پڕۆژەی (هەژماری من) و دیدگای سەرۆکی حکومەت لەبارەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و پێشخستنی سیستەمی بانکی نیشاندا. هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری چاکسازی بانکیدا. "


PM:09:09:17/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 1780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت