ئێران زنجیره‌یه‌ك گرێبه‌ست بۆ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت راده‌گه‌یه‌نێت
وێستگه‌نیوز, AFP-
كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك گرێبه‌ست بۆ زیادكردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت راده‌گه‌یه‌نێت كه به گه‌وره‌ترین گرێبه‌ست له ماوه‌ی ده ساڵی رابردوودا داده‌نرێن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و سزایانه‌ی كه ئه‌مریكا له ساڵی 2018ه‌وه سه‌پاندویه‌تی به‌سه‌ریدا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ی ئاداری 2024 حكومه‌تی ئێران ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك گرێبه‌ستی به به‌های 13 ملیار دۆلار بۆ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
به وته‌ی جه‌واد ئۆجی، وه‌زیری نه‌وتی ئێران، ئه‌م پڕۆژانه كه شه‌ش كێڵگه‌ی باشوور و باشووری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته له‌خۆده‌گرن، ئامانجیان به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته به‌ڕێژه‌ی "نزیكه‌ی 400 هه‌زار به‌رمیل” له ڕۆژێكدا.
له میانه‌ی ڕێوڕه‌سمی واژۆكردن كه به بۆنه‌ی 73هه‌مین ساڵه‌ی به نیشتمانیبوونی پیشه‌سازی نه‌وت له تاران له ساڵی 1951 ڕێكخرابوو، ئۆجی ڕوونی كرده‌وه كه ئه‌م به‌رنامه‌یه داهاتی نه‌وت به ڕێژه‌ی "15 ملیار دۆلار ساڵانه” زیاد ده‌كات.
له ماوه‌كانی دواییدا ئۆجی رایگه‌یاند كه له ئازاری ساڵی 2025دا كه كۆتایی ساڵی فارسی ده‌كات، به‌رهه‌می نه‌وتی ئێران ده‌گاته چوار ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌م گرێبه‌ستانه "گه‌وره‌ترین گرێبه‌ست له ماوه‌ی ده ساڵدا" ئه‌مه‌ش ئه‌و قۆناغه‌یه كه كه‌رته‌كه تیایدا به‌ده‌ست كه‌می وه‌به‌رهێنانه‌وه ناڵاندوویه‌تی.
بۆ جێبه‌جێكردنیشیان، ئۆجی ڕوونیكرده‌وه كه ئێران پشت به "كۆمپانیای و پشتیوانی دارایی بیانی" نابه‌ستێت.
به‌پێی ئاماره‌كانی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌مریكا، ئێران كه ئه‌ندامی ڕێكخراوی ئۆپێكه، له پله‌ی سێیه‌می گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی نه‌وت و دووه‌م گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی غازدایه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م زۆرییه، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو له ساڵی 2020دا دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و گه‌یشته نزمترین ئاست له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و سزا نێوده‌وڵه‌تییه توندانه‌ی كه دوای كشانه‌وه‌ی تاكلایه‌نه‌ی ئه‌مریكا له ساڵی 2018 له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا سه‌پێندرا. پاشان كۆمپانیا فره‌نه‌ته‌وه‌ییه بیانییه‌كان ئێرانیان به‌جێهێشت.
به‌ڵام به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو له چه‌ند مانگی ڕابردوودا ده‌ستی به به‌رزبوونه‌وه كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو بۆ وڵاتی چین بووه.
یه‌كێك له‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه واژۆ كراوه، كێڵگه‌ی ئازادیجان له پارێزگای خوزستان ده‌گرێته‌وه كه نه‌وته سه‌ره‌كییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی لێیه.
ئێران له‌م دواییانه‌دا به‌رنامه‌یه‌كی 20 ملیار دۆلاری ئاشكرا كرد كه له لایه‌ن چوار كۆمپانیای نیشتمانییه‌وه جێبه‌جێ كراوه بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی پارس، كه گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی غازی دۆزراوه‌یه‌وه له جیهاندا، كه هاوبه‌شی نێوان ئێران و قه‌ته‌ره.
PM:08:47:17/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 516
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت