نووسه‌رێكی ئیسرائیلی داوای دابه‌شكردنی ئێران بۆ 6 ده‌وڵه‌ت ده‌كات
مۆرد‌خای كیدار
وێستگه‌نیوز-
وتاری نووسه‌رێكی ئیسرائیلی، ئێران تووڕه ده‌كات، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و نووسه‌ره، داوایكردووه ئێران بۆ 6 ده‌وڵه‌ت دابه‌شبكرێت، به تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی فارسی تێدا نییه.
مۆرد‌خای كیدار، شرۆڤه‌كار و وه‌رگێڕی ئیسرائیلی، وتارێكی له رۆژنامه‌ی "ئۆرشه‌لیم پۆست" به ناونیشانی: "گه‌لانی غه‌یره فارس.. نهێنی روخاندنی رژێمی ئێران" بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێت: "ئه‌م گروپانه، به‌هۆی سه‌ركوتكردنی رژێمی ئێرانی بۆ زمانه‌كانی ئازه‌ری و كوردی و به‌لوچ و عه‌ره‌بی، هه‌موو پاساوه‌كانی یاخیبوونیان هه‌یه تاكو ئۆتۆنۆمی زیاتر به‌ده‌ستبێنن".
به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئاژانسی "میهر"ی حكومی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ناسر كه‌نعانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، پێیوایه لێدوانه‌كانی شرۆڤه‌كاره ئیسرائیلییه‌كه، سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی ئێران، به ڕوونی نییه‌تی دوژمنكارانه‌ی نه‌یاره‌كانی ئێران ده‌رده‌خات.
كه‌نعانی له رێگه‌ی ئه‌كاونتی خۆیه‌وه له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "ئێكس" پێشنیاره‌كه‌ی كیدار، به‌رپرسی پێشووی ئه‌منی ئیسرائیل و ئه‌ندامی سه‌نته‌ری "بێگن" بۆ لێكۆڵینه‌وه ستراتیژه‌كان، سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی ئێران بۆ 6 ده‌وڵه‌ت، به هاندانی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی ئێران، به لێدوانێكی قێزه‌ون ناوده‌بات.
كه‌نعانی پێداگری ده‌كاته له‌وه‌ی "كۆماری ئیسلامی ئێران، زیاد له چوار ده‌یه‌یه، گوێی له‌م جۆره قسانه بووه و ئه‌وانه‌ی ئه‌م قسانه‌یان كردووه، بوونه‌ته خۆراكی مێرووله‌ی سپی و ئێران، له هه‌ر كات و ساتێكی دیكه، زیاتر به بڕوابوونێكی پته‌وه‌وه، هه‌نگاوده‌نێت و ده‌چێته پێشه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: "له ماوه‌ی 45 ساڵی رابردوودا، نزیكه‌ی 250 هه‌زار كه‌س، له سه‌رجه‌م گروپه نه‌ژادییه جیاوازه‌كان كه جه‌سته‌ی ئێرانیان دروستكردووه، قوربانیان به ژیانی خۆیانداوه، تاكو ئه‌م خاكه به یه‌كپارچه‌یی و یه‌كگرتوویی و به‌هێزییه‌وه بمێنێته‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌وانه‌ی له پێناو ئێران قوربانیانداوه، بریتین له‌و ژن و پیاوانه‌ی، له باكووره‌وه بۆ باشوور، له خۆرهه‌ڵاته‌وه بۆ خۆرئاوا بۆ ناوه‌ڕاست كۆببوونه‌وه و سه‌ر به هه‌موو نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان بوون".
نووسه‌ره ئیسرائیلییه‌كه، له نووسینه‌كه‌یدا، په‌ره‌گرافێكی له سارانج زینیزاده وه‌رگرتووه كه چالاكوانێكی مافه‌كانی مرۆڤه و له ئه‌مریكا داده‌نیشێت، له‌و په‌ره‌گرافه‌دا هاتووه: "ئازه‌رییه توركه‌كان كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له باكووری خۆرئاوای ئێران نیشته‌جێن و له رووی سامانی نه‌وته‌وه، ناوچه‌یه‌كی هه‌ژاره (به‌درێژایی سنوری ئێران له‌گه‌ڵ توركیا و ئه‌رمینیا و ئازربایجان)، نزیكه‌ی چاره‌كێك له كۆی دانیشتوانی ئێران كه 70 ملیۆن كه‌سه، پێكده‌هێنن".
كیدار له وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت:"ئه‌گه‌ر به ته‌نها ئازه‌رییه توركه‌كان، دژ به ده‌سه‌ڵاتی ئێران یاخی ببن، ئه‌وا وه‌ك گورزێكی كوشنده وایه به‌ر رژێمی ئێران ده‌كه‌وێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كورد و به‌لوچ و ئه‌هوازییه عه‌ره‌كان و گه‌لانی دیكه‌ی غه‌یره فارس، له پێناو گۆڕینی رژێم، یه‌كبگرن، ئه‌وا به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی كۆتایی پێدێت".
نووسه‌ره ئیسرائیلییه‌كه له وتاره‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات كه "ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، گرنگی به دانانی سنوورێكی خێرا بۆ به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران ده‌دات، ئه‌وا له‌سه‌ره‌یه‌تی، چی له توانایدایه بیخاته‌گه‌ڕ، بۆ پشتگیری نه‌ته‌وه غه‌یره فارسه‌كانی ئێران كه هه‌وڵده‌ده‌ن له رژێمی ئێرانی جیاببنه‌وه و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان دروست بكه‌ن".
كیدار له درێژه‌ی نووسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "چۆن و به باشترین شێوه، كۆتایی به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران بێنین؟ وه‌ڵامه‌كه بریتییه له گۆڕینی رژێمی ئێرانی، له رێگه‌ی هاندان و دنه‌دانی گه‌لانی غه‌یره فارس له ئێران‌دا".
ئه‌و پێیوایه كه "هه‌ر كه ئه‌وه روویدا، ئه‌وا به‌خێرایی هه‌ڕه‌شه‌كانی خزبوڵلا و حه‌ماس و ده‌یان گروپی میلیشیای چه‌كداری دیكه‌ی سه‌ر به ئێران، له عێراق و سوریا و یه‌مه‌ن، كه‌مده‌بنه‌وه و ئه‌گه‌ری پێكه‌وه ژیان به ئاشتی و ئارامی بۆ ئیسرائیل و سه‌رتاپای خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌به‌ێته ئه‌گه‌رێكی زۆر گه‌وره و به‌رفراوان".
كیدار ده‌ڵێت ئێران له ساڵی رابردوو، 834 كه‌سی له سێداره داوه، ئه‌م ژماره‌یه، له ساڵی 2015وه، به‌رزترین ژماره‌ی له‌سێداره‌دانه و به رێژه‌ی له سه‌دا 43 زیاتره له‌وه‌ی ساڵی رابردوو.
نووسه‌ره ئیسرائیلییه‌كه، له‌سه‌ر زاری مه‌حمود ئه‌میری مقدم به‌ڕێوه‌به‌ری مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران كه باره‌گاكه‌ی له وڵاتی نه‌رویجه، ده‌ڵێت: "چاندنی ترس له كۆمه‌ڵگادا، تاقه رێگایه رژێم بتوانێت له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه و سزای له‌سێداره‌دانیش، گرنگترین ئامرازیه‌تی.. ئه‌م پێشێلكاریانه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كاریگه‌رییان له‌سه‌ر توێژه لاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا زیاتره، له‌وانه ژنان و منداڵان و كه‌مینه‌كان".
PM:07:16:17/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت