هاوسه‌ره‌كه‌ی ناڤالنی بۆ ده‌نگدان چووه باڵیۆزخانه‌ی روسیا له به‌رلین
وێستگه‌نیوز-
هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌لێكسی ناڤالنی سه‌ركرده‌ی كۆچكردووی ئۆپۆزسیۆنی روسی چوه باڵیۆزخانه‌ی روسیا له‌ه ئه‌ڵمانیا تا به‌شداری ده‌نگدان بكات و داواشی له لایه‌نگرانی كرد به‌شداری پرۆسه‌كه بكه‌ن و ده‌نگ به كاندیده‌كانی تر بده‌ن، جگه له پوتین.
ئاژانسی فرانس پرێس له زاری په‌یامنێره‌كه‌یه‌وه بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه یولیا ناڤالنایا، هاوسه‌ری ئه‌لێكسی ناڤالنی سه‌ركرده‌ی كۆچكردووی ئۆپۆزسیۆنی روسی، چووه به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ڕووسیا له به‌رلین بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌یدا ده‌نگی خۆی بدات.
ناڤاڵنایا داوای له لایه‌نگرانی كردبوو كه له هه‌مان كاتدا نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگه‌كانیان بده‌نه هه‌ر كاندیدێك جگه له ڤلادیمێر پوتین.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، هێزه ئه‌منییه‌كانی روسیا لانیكه‌م 74 كه‌سیان به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا ده‌ستگیركرد.
PM:05:53:17/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 652
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت