مه‌حمود سه‌نگاوی ئاشكرایكرد كه گه‌ر بافڵ تاڵه‌بانی ببینێت چی پێده‌ڵێت
وێستگه‌نیوز-
مه‌حمود سه‌نگاوی فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی و ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه ئێستا به‌رپرس نییه و گه‌ر سه‌رۆكی حزبه‌كه‌شی ببینێت، "مه‌رحه‌بایی" ده‌كات.
مه‌حمود سه‌نگاوی بۆ شارپرێس سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "گه‌ر له شوێنێك بیبینم مه‌رحه‌بایی ده‌كه‌م".
وتیشی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئیشم نییه، ئێستاكه مه‌سئول نیم له‌ناو ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه "من كه‌سێكی یه‌كێتیم و له‌ماڵی خۆم دانیشتووم".
مه‌حمود سه‌نگاوی ئاشكراشیكرد كه "ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ده‌نگدانی هه‌بێت، با‌نگم بكه‌ن ره‌نگه بچم ته‌كلیف له‌خه‌ڵك بكه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جاران نیم بچم ماڵ به ماڵ بۆ ده‌نگ بگه‌ڕێم".
PM:05:37:17/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 3944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت