وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا 20% له كرێی خوێندنی (پارالێل+ئێواران) دابشكێنرێت به‌ومه‌رجه‌ی پێش (5/ 5/ 2024) بە یەک قیست گشت پارەکە بدرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (2024/3/17) به‌سه‌رپه‌رشتی د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت، كۆبونه‌وه‌ی ژماره 2ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له زانكۆی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، بریكاری وه‌زاره‌ت و سه‌رجه‌م سه‌رۆك زانكۆ حكومییه‌كان و ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی ئاماده‌بوون و له ده‌ستپێكدا دوای خوێندنه‌وه‌ی كارنامه‌ی كۆبونه‌وه و چه‌سپاندنی كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی ڕابردو. له وته‌یه‌كدا د. ئارام محه‌مه‌د قادر سوپاسی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان كرد كه سه‌ره‌ڕای ئاڵنگاری و قه‌یرانه‌كان له ئێستادا ئاستی زانكۆكانی كوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ئه‌كادیمی دونیا و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دیار و به‌رچاوه، هه‌روه‌ها زانكۆكانمان تونیویانه له‌ڕوی زانستی و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای ئه‌كادیمی و كواڵتی هه‌نگاوی گرنگ به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتن بنێن.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند كه "ستراتیژی كاركردنمان له‌م چه‌ند ساڵه‌دا بریتی بوه له فراوانكردنی پانتایی خوێندنی پیشه‌یی و ته‌كنیكی له هه‌رێمی كوردستان، چونكه له ئێستادا بازاڕی كاری كوردستان له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به‌كادیری ته‌كنیكی و پیشه‌یی و به‌ستنه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی پرۆگرامه‌كانی خوێندن هه‌یه به‌پێداویستییه‌كان و په‌ره‌پێدانی ئه‌و سكیڵ و كاراماییانه‌ی كه بۆ بازاری كار پێویستن".
، بۆ ئه‌مه‌ش وتی: "پێویسته كردنه‌وه و هێنانه‌كایه‌ی به‌شی نوێ له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان به‌پێی پێداویستییه‌كانی بازاڕی كاری كوردستان بێت".
له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م تایبه‌ت بوو به داواكاری ژماره‌یه‌ك له قوتابیان و خوێندكارانی (دبلۆمی باڵا، ماسته‌ر، دكتۆرا) له زانكۆكانی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024)، كه له تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می سیمسته‌ری یه‌كه‌م ده‌رنه‌چوون، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت بڕیاریدا به پێدانی ده‌سه‌ڵات به ئه‌نجومه‌نی زانكۆكانی كوردستان بۆ بریاردران و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كۆی كه‌یسه‌كانی هاوشێوه له‌ناو ئه‌نجومه‌نی زانكۆكان.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به ئالیه‌ته‌كانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كرێی خوێندنی به‌رایی (پارالێل+ ئێواران) له خوێندكاران و قوتابیانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان، كه به‌شێكیان به‌هۆی خراپی باری دارایی تاكو ئێستا كرێی خوێندن نه‌داوه، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت به ڕه‌چاوكردنی باور گوزه‌رانی دارایی خوێندكاران و قوتابیان، بڕیاریدا به داشكاندنی (20%)ی له كرێی خوێندنی به‌رایی (پارالێل+ئێواران) له سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگه حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له كۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن قوتابیان و خوێندكاران ماوه بیدات، به‌مه‌رجێك پێش (5/ 5/ 2024) به یه‌ك قیست گشت پاره‌كه بدات، ئه‌مه ته‌نها بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا داواكاری خوێندكاران و قوتابیانی بۆردی كوردستانی كه به‌شێوه‌ی پارالێل وه‌رگیراون و له سێ یه‌كه‌مه‌كانن و دانه‌مه‌زراون به لێخۆشبوو‌ن له كرێی خوێندن، گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت داواكارییه‌كه‌ی په‌سه‌ندكرد.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا پرسی ئه‌نجامدانی ڕیزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی كێبڕكێی زانستی و ئه‌كادیمی له زانكۆ و په‌یمانگه حكومی و تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت بڕیاریدا به ئه‌نجامدانه‌وه‌ی ڕیزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌مه‌ش فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تمه‌ند له‌گه‌ڵ زانكۆكانی كوردستان ئاماده‌كاری پێویست ئه‌نجامده‌ده‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌لایه‌ن بریكاری وه‌زاره‌ت، كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و وۆركشۆپه پێشكه‌ش كرا كه ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌لایه‌ن لێژنه‌ی خوێندنی باڵا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چو، تایبه‌ت به تاوتوێكردنی پرۆژه‌ی یاسای خوێندنی باڵای تایبه‌ت له عێراق، بۆ ئه‌مه‌ش بریكاری وه‌زاره‌ت ئه‌نجامی وۆركشۆپه‌كه‌و ده‌ره‌نجامه‌كانی بۆ ئاماده‌بوان رونكرده‌وه.
له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێك په‌یوه‌ست به زانكۆكان له ڕووی كارگێڕی و دارایی و زانستی و ئه‌كادیمی گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا‌و په‌سه‌ندكران.
PM:04:52:17/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت