ناتانیاهۆ: فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هێرشی زه‌مینی ئیسرائیل بۆسه‌ر ره‌فه‌ح راناگرن
وێستگه‌نیوز، AFP-
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هێرشی زه‌مینی سوپای ئیسرائیل بۆسه‌ر شاری ره‌فه‌ح راناگرن و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بن له پلانه‌كانیان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر شاری ره‌فه‌ح.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ی ئاداری 2024، بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یدا وتی: "هیچ فشارێكی نێوده‌وڵه‌تی رێگریمان لێناكات له گه‌یشتن به هه‌موو ئامانجه‌كانی شه‌ڕ... و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره بكه‌ین، له ڕه‌فه‌حیش ده‌ست به جوڵه ده‌كه‌ین".
ناتانیاهۆ پێیوایه كه هاوپه‌یمانانی ئیسرائیل "یاده‌وه‌رییان لاوازه" سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس له 7ی ئۆكتۆبه‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه سه‌ره‌ڕای زیادبوونی فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێت له هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه.
ناتانیاهۆ له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌تدا وتی: "به دۆستانمان له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێم: ئایا یاده‌وه‌ریتان ئه‌وه‌نده لاوازه؟، ئه‌وه‌نده خێرا 7ی ئۆكتۆبه‌رتان له‌بیر چوو، كه خراپترین كۆمه‌ڵكوژی بوو له دوای هۆلۆكۆسته‌وه دژی جوله‌كه‌كان ئه‌نجامدرا؟”.
وتیشی: "ئه‌وه‌نده به‌خێرایی، ئاماده‌ن ئیسرائیل له مافی به‌رگریكردن له‌خۆی له‌دژی دڕنده‌كانی حه‌ماس زه‌وت بكه‌ت؟".
ناتانیاهۆ جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێت له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، به شاری ره‌فه‌حیشه‌وه، "هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له ناوچه شه‌ڕكه‌ره‌كان ده‌گوازرێنه‌وه"، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت.
لێدوانه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به‌ر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بوو بۆ تاووتوێكردنی بڕیاری "رێگه‌پێدان" به وه‌فدێك كه بڕیاره به‌ره‌و شاری ده‌وحه‌ی قه‌ته‌ر به‌ڕێبكه‌ون بۆ دانوستان سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ست له غه‌ززه.
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه له‌كاتی جه‌نگدا پشتیوانی ئیسرائیلی كردبوو، هۆشداری داوه له‌وه‌ی كه هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر ره‌فه‌ح "هێڵی سوور"ه تا ئه‌و كاته‌ی پلانی پاراستنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌خۆ نه‌گرتبێت.
لای خۆیه‌وه، تێدرۆس ئه‌دهانۆم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، رۆژی هه‌ینی بانگه‌وازی له ئیسرائیل كرد "به ناوی مرۆڤایه‌تییه‌وه... به‌رده‌وام نه‌بێت" له ئۆپه‌راسیۆنه زه‌مینیه‌كانی بۆسه‌ر ره‌فه‌ح.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند كه پلانی سوپای ئیسرائیلیان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ڕه‌فه‌ح په‌سه‌ند كردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی خشته‌ی كاتی دیاری بكات.
زیاتر له ملیۆنێك و 500 هه‌زار فه‌له‌ستینی ئاواره‌بوون بۆ شاری ڕه‌فه‌ح كه ته‌نیشت سنووری داخراوی میسره و ڕۆژانه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌حانی ئیسرائیله‌وه بۆردوومان ده‌كرێت و له بارودۆخێكی زۆر سه‌ختدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
PM:04:07:17/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت