له سێیه‌م رۆژی هه‌ڵبژاردنی سەرۆکایەتی روسیادا رێژه‌ی ده‌نگدان سه‌دا 61ی تێپه‌ڕاند
وێستگه‌نیوز-
هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی روسیا پێی نایه سێیه‌م رۆژه و به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته رێژه‌ی ده‌نگدان سه‌دا 61ی تێپه‌ڕاند، تا ئێستاش هیچ كام له سێ كاندیده‌كه‌ی تر ته‌حه‌دایه‌كی ڕاسته‌قینه نین بۆ پوتینی 71 ساڵ كه به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی وڵاته‌كه‌دا زاڵه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ی ئاداری 2024 سێیه‌م رۆژ و كۆتاڕۆژی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی روسیایه و به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنیش بێت رێژه‌ی ده‌نگدان گه‌یشتووه‌ته سه‌دا 61.37.
له پێنج ناوچه - توڤا، كۆماری گه‌لی دۆنێتسك، كوزباس، ئۆسیتیای باكوور و یامال - رێژه‌كه سه‌دا 80ی تێپه‌ڕاندووه، له چیچانیش سه‌دا 90ی تێپه‌ڕاندووه.
ژماره‌ی ده‌نگده‌ران له روسیا 112 ملیۆن كه‌سه و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ده‌گاته نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو.
رۆژی هه‌ینی 15ی ئاداری 2024 هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی روسیا ده‌ستی پێكرد كه سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا چوار كاندید كێبڕكێیانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی روسیا كه بریتین له (ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی ئێستا، نیكۆلای خاریتۆنۆڤ كاندیدی حزبی شیوعی، ڤلادیسلاڤ داناڤانكۆڤ كاندیدی پارتی خه‌ڵكی نوێ و لیۆنید سلۆتسكی كاندیدی پارتی لیبراڵی دیموكرات) و دیارترینیان ڤلادیمیر پوتینه.
له دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤێته‌وه، ئه‌مه هه‌شته‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تییه له روسیا ئه‌نجام ده‌درێت.
پوتین له وتارێكی تایبه‌تدا بۆ خه‌ڵك داوای كرد له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیدا ده‌نگ بده‌ن و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه چاره‌نووسی روسیا جگه له هاووڵاتیانی هیچ كه‌سێك دیاری ناكات.
دوێنێ شه‌ممه، روسیا ڕایگه‌یاند كه ئۆكرانیا "چالاكی تیرۆریستی" ئه‌نجام ده‌دات به ئامانجی رێگریكردن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، هاوكات دیمیتری مێدڤیدێڤ، سه‌رۆكی پێشووی روسیا، ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی كه هه‌وڵیان داوه ئاگر له ناوچه دیاریكراوه‌كان بۆ ده‌نگدان به‌ربده‌ن و بۆیاخ بڕژنه ناو سندوقه‌كانی ده‌نگدان به "خیانه‌تكار" وه‌سف كرد.
شه‌ڕی ئۆكرانیا زاڵه
شه‌ڕی ئۆكرانیا سێبه‌ری به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سێ ڕۆژه‌ی سه‌رۆكایه‌تی روسیایه‌وه هه‌یه كه به دڵنیاییه‌وه شه‌ش ساڵی دیكه‌ی كریملین ده‌دات به پوتین.
له دووه‌م ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا ڕایگه‌یاند كه كیێڤ "چالاكییه تیرۆریستییه‌كانی چڕتر كردووه‌ته‌وه" و هه‌ڵبژاردنه‌كانی كردووه‌ته ئامانج "تا چالاكییه‌كانی خۆی بۆ سپۆنسه‌ره ڕۆژئاواییه‌كانی ده‌ربخات و داوای هاوكاریی دارایی زیاتر و چه‌كی كوشنده بكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له یه‌كێك له‌و ڕووداوانه‌دا فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئۆكرانی مووشه‌كێكی ئاراسته‌ی بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له به‌شێكی ناوچه‌ی زاپۆریژیای ئۆكرانیا كردووه كه له ژێر كۆنترۆڵی روسیادایه.
تا ئێستا هیچ لێدوانێك له‌لایه‌ن ئۆكرانیاوه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه كه پێیوایه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی كه له‌سه‌ر به‌شێك له خاكه‌كه‌یدا كه له ژێر كۆنترۆڵی روسیایه ئه‌نجام ده‌درێت، نایاسایی و پوچه‌ڵه.
هه‌وڵی تێكدان...و خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی ناڤالنی
دوێنێ شه‌ممه، ئیلا پامفیلۆڤا، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی روسیا رایگه‌یاند كه 20 هه‌وڵی له‌ناوبردنی كارتی ده‌نگدان هه‌بووه له‌ڕێی ڕشتنی شله‌ی جۆراوجۆر بۆ ناو سندوقه‌كانی ده‌نگدان، ئه‌مه جگه له هه‌شت هه‌وڵی سووتاندنی به‌مه‌به‌ست و هه‌وڵێكی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبێكی دوكه‌ڵی.
له لێدوانێكدا له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوانه، مێدڤێدێڤ، سه‌رۆكی پێشووی روسیا ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری هه‌یه خۆپیشانده‌ران به تۆمه‌تی خیانه‌ت سزای 20 ساڵ زیندانییان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.
ناوبراو له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تێلێگرام وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به هێرشه‌كانی ئۆكرانیا ده‌ڵێت: "ئه‌مه هاوكاری ڕاسته‌وخۆیه بۆ ئه‌و كه‌سه خراپانه‌ی كه ئه‌مڕۆ شاره‌كانمان بۆردومان ده‌كه‌ن”.
لایه‌نگرانی ئه‌لێكسی ناڤالنی كه‌سایه‌تی ئۆپۆزسیۆنی كۆچكردووی روسیا داوایان له ده‌نگده‌ران كرد كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كه دوا ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانه له هه‌ر یازده ناوچه‌ی كاتیی ڕووسیا كۆببنه‌وه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژی پوتین.
تا ئێستاش هیچ كام له سێ كاندیده‌كه‌ی دیكه‌ی ناو پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه هیچ ته‌حه‌دایه‌كی ڕاسته‌قینه‌یان بۆ پوتینی (71 ساڵ) دروست نه‌كردووه، كه له دوایین ڕۆژی ساڵی 1999ه‌وه وه‌ك سه‌رۆك یان سه‌رۆك وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست و به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی وڵاته‌كه‌دا زاڵه.
PM:03:34:17/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 908
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت