پاسه‌وانی سنوور له‌ باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی سنووری هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌ ده‌دات


وێستگه‌نیوزـ

وته‌بێژی پاسه‌وانی سنوور هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كانی هه‌ندێك ناوچه‌یه‌كی سنووری هه‌ولێر ئاشكرا كرد و دڵنیایی دایه‌ هاووڵاتییان كه‌ ته‌قینه‌وه‌كان خۆیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.


موقەدەم سامی خۆشناو، وتەبێژی پاسەوانی سنوور بە وێستگه‌نیوزی راگەیاند: "ئەو دەنگی تەقینەوانەی لە هەندێك ناوچەی هەولێر بیستراون و دەبیسترێن، پووچەڵكردنەوەی بۆمبەكانی سەردەمی رژێمی بەعسە كە كۆكراونەتەوە بە هاوكاری لەگەڵ دەزگای مینی هەرێمی كوردستان".

باسی له‌وه‌شكرد: "هیچ تەقینەوەیەك نەبووە و تەنیا پووچەڵكردنەوەیە".

ئەمە لە كاتێكدایە، هەفتەی رابردوو لە كاتی پووچەڵكردنەوە، سێ كارمەندی پاسەوانی سنوور لە هەولێر شەهید بوون.


PM:01:19:17/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت