ئه‌مڕۆ مووچه‌ی دوو مانگی ئه‌م توێژه‌ دابه‌ش ده‌كرێت


وێستگه‌نیوزـ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كرێكارانی سلێمانی رایگه‌یاند، مووچه‌ی دوو مانگی خانه‌نشینی كرێكاران دابه‌ش ده‌كرێت.


ئەمڕۆ یەكشەممە 17ی ئاداری 2024، بەڕێوەبەرایەتیى دەستەبەرى کۆمەڵایەتىی کرێکارانی سلێمانى، لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: ئاگادارى ئەو مووچەخۆرانە دەکات، کە مووچەى خانشینانى هەرێمی كوردستان لە بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەرى کۆمەڵایەتیی کرێکارانی سلێمانیى سەر بە وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى وەردەگرن، لەمڕۆوە 17ی ئادار مووچەى مانگەکانى یەک و دووی ساڵی 2024 دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کردوە، دەبێت ئەو مووچەخۆرانە سەردانى بانکى مەڵکەندى بکەن بە مەبەستى وەرگرتنى مووچەکانیان.

بەپێی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی، كە لە هەرێمی كوردستان كاری پێ دەكرێت، تەمەنی خانەنشینیی پیاوان 20 ساڵ خزمەت و 60 ساڵ تەمەن و بۆ ئافرەتانیش 20 ساڵ خزمەت و 55 ساڵ تەمەن دیاری كراوە، لەئێستادا نزیكی هەزار كەس مووچەی خانەنشینیی كرێكاری وەردەگرن.


AM:10:39:17/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو