فهرمانگهیهكی دیكه بایكۆتی دهوامی راگهیاند
وێستگهنیوزـ
دوای بهڕێوهبهرایهتی هاتوچۆ، کارمەندانی فەرمانگەی دادنووس-یش لە سلێمانی بە هۆی پێنەدانی مووچەوە بایکۆتکردنی دەوامیان راگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئاداری 2024، کارمەندانی فەرمانگەی دادنووسی دوو لە سلێمانی، بە هۆی دابەشنەکردنی مووچەوە بایکۆتکردنی دەوامیان راگەیاند.
هەر ئەمڕۆ کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانیش بەشێکیان نەچوونەوە بۆ دەوام و ئەوانەش کە چوون کارکردنیان راگرتووە و بە هۆیەوە قەرەباڵغی لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکەدا دروست بووە.
ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی بە میدیاكانی یهكێتی
راگهیاندووه، لە ئەمڕۆوە بەشێک لە کارمەندانیان نەهاتوونەتە سەر
کارەکانیان و بەشێکی دیکەشیان لە شوێنی خۆیان مانیانگرتووە و کار ناکەن.
وتیشی: "منیش وەک بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی پاڵپشتیان دەبم، چونکە ئەوان
داوای مافی خۆیان دەکەن و منیش خەڵک و هاوڕێ و ئەفسەرەکانی خۆم پێ گەورەترە
لە مووچەکەم و پلەکەم و هەمووشتێک، لەبەرئەوە هەر پشتیوانی خەڵک دەبم و
پێموایە ئەوان لەسەر حەقن".
ئەمە لە کاتێکدا زیاتر لە 45 رۆژ تێدەپەڕێت بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی
پێشوودا و تا ئێستا حكومهتی ههرێم و وهزارهتی دارایی خشتهی
دابهشكردنی مووچهی رانهگهیاندووه.
AM:10:04:17/03/2024
ئهم بابهته 7144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت