به‌هۆی دابه‌شنه‌كردنی مووچه‌وه بەشێک لە کارمەندانی هاتوچۆی سلێـمانی بایکۆتی دەوامیان کرد
بەردەم هاتوچۆی سلێمانی بەهۆی بایکۆتی دەوامەوە قەرەباڵغی دروست بووە
وێستگه‌نیوزـ
به‌هۆی دابه‌ش نه‌كردنی مووچه‌كانیانه‌وه، به‌شێك له كارمه‌ندانی هاتوچۆی سلێمانی بایكۆتی ده‌وامیان كرد و رایانگه‌یاند، تا مووچه‌كانیان پێنه‌درێت ناچنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ی ئاداری 2024، به‌شێك له كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیان، بایكۆتی دەوامیان راگەیاند.
کارمەندەن و ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەڵێن، "تا مووچەمان پێنەدرێت ناچینەوە سەر کارەکانمان".
لای خۆیه‌وه ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی بە میدیاكانی یه‌كێتی راگه‌یاندووه، لە ئەمڕۆوە بەشێک لە کارمەندانیان نەهاتوونەتە سەر کارەکانیان و بەشێکی دیکەشیان لە شوێنی خۆیان مانیانگرتووە و کار ناکەن.
وتیشی: "منیش وەک بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی پاڵپشتیان دەبم، چونکە ئەوان داوای مافی خۆیان دەکەن و منیش خەڵک و هاوڕێ و ئەفسەرەکانی خۆم پێ گەورەترە لە مووچەکەم و پلەکەم و هەمووشتێک، لەبەرئەوە هەر پشتیوانی خەڵک دەبم و پێموایە ئەوان لەسەر حەقن".
ئەمە لە کاتێکدا زیاتر لە 45 رۆژ تێدەپەڕێت بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی پێشوودا و تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی رانه‌گه‌یاندووه.
AM:09:34:17/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 6424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت