ژنێك له‌گه‌ڵ دایك و براكه‌ی له‌لایه‌ن هاوسه‌ری پێشوویه‌وه كوژرا
مریەم رەزمجوو
وێستگه‌نیوزـ
ژنێکی گه‌نج بەناوی مریەم رەزمجوو، لەلایەن هاوسه‌ری پێشوویەوە کوژرا، تۆمەتبار هاوکات لەگەڵ كوشتنی هاوسه‌ری پێشووی، دایك و برای ناوبراویشی کوشت.
بەپێی راپۆرتی رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ئێوارەی رۆژی پێنجشه‌ممه 14ی ئاداری 2024، مریەم رەزمجوو، رێزیدێنتی ساڵی یەکەمی رادیۆئانکۆلۆژی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان، لەلایەن هاوسەری پێشوویەوه کوژرا.
تۆمەتبار بە ئامادەبوون لە ماڵی باوکی هاوسه‌ری پێشووی، بە چەک هاوسەری پێشووی و دایک و برای ناوبراوی کوشتووە.
ئەو کەسە دوای ئەنجامدانی ئەو تاوانە، شوێنەکەی جێ هێشتووە و دوای چەند کاتژمێر دەستبەسەرکراوە.
تا ئێستا زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری روویدانی ئەو تاوانە لەلایەن بکوژەکەوە لەبەر دەستدا نییە و میدیا حکومییەکان تەنیا ئاماژەیان بە "کێشەی خێزانی پێشوو" لەو بارەیەدا کردووە.
AM:09:12:17/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت