تهیف سامی بۆ موچهخۆرانی ههرێم: ئەوانەی پارەیان بۆ نەنێردراوە، لیستیان نەبووە
وێستگه نیوزـ
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد كه بهغدا پارەی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان نانێرێت تا ههرێم لیستی بۆ نەنێردرێت.
له لێدوانێكدا بۆ كهناڵی رووداو، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وتی: "بە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقم گوت بۆ پارەی بەشێکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانتان نەناردووە؟ ئەویش وتی، لیستی ناو نێردرابێت پارەی بۆ نێردراوە. ئەوانەی پارەیان بۆ نەنێردراوە، لیستیان نەبووە".
بهوتهی جەمال کۆچەر، وەزیری دارایی عێراق وتویەتی، ئەوان پارە نانێرن بۆ هەرێمی کوردستان لەسەر لیستی "کۆد یان ژمارە"؛ وتیشی، "وەزارەتی دارایی عێراق پارە نانێرێت تا لیستی بۆ نەنێردرێت".
PM:05:55:16/03/2024
ئهم بابهته 3956
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت