سودانی: نه‌هامه‌تی هه‌ڵه‌بجه هانمان ده‌دات سیستمی دیموكراسی-مان به‌هێز بكه‌ین
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه نه‌هامه‌تی هه‌ڵه‌بجه هانیان ده‌دات كاری زیاتر بكه‌ن بۆ به‌هێزكردنی سیستمی دیموكراسی وڵاته‌كه‌مان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ی ئاداری 2024 محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس په‌یامێكی سه‌باره‌ت به كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه بڵاوكرده‌وه.
سودانی له‌سه‌ره‌تای په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "له 36 ساڵیادی نه‌هامه‌تی هه‌ڵه‌بجه، به ئازاره‌وه یادی ئه‌م تاوانه و قوربانییه‌كانی ده‌كه‌ینه‌وه".
سودانی ده‌ڵێت: "نه‌هامه‌تی هه‌ڵه‌بجه وه‌حشییه‌تی رژێمی گۆڕبه‌گۆڕ و تاوانه‌كانی ده‌رهه‌ق به رۆڵه‌كانی گه‌لی كوردمان و ته‌واوی لایه‌نه‌كانی گه‌لی عێراق بۆ نه‌وه‌كان دووپات ده‌كاته‌وه".
ده‌شڵێت: "ئه‌م پرسه به زیندوویی له ویژدان ده‌مێنێته‌وه و هانمان ده‌دات كاری زیاتر بكه‌ین بۆ به‌هێزكردنی سیستمی دیموكراسی وڵاته‌كه‌مان".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ریی به‌رامبه‌ر رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، ئه‌وانه‌ی كه زوڵمیان لێكراوه و جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه پشتیوانی له مافه‌كانیان ده‌كات".
له كۆتایی دا سودانی "ره‌حمه‌ت و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌موو شه‌هیدانی عێراق" ده‌خوازێت.
PM:03:23:16/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت