له كوێ و كه‌ی و چۆن؟ ورده‌كاری دانوستانی نهێنی نێوان واشنتۆن و تاران
وێستگه‌نیوز-
رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌نهێنی دانوستانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجامداوه و سه‌باره‌ت به چه‌ند پرسێك وت‌ووێژیان كردووه.
رۆژی هه‌ینی 15ی ئازاری 2024، رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"ی ئه‌مریكی، ئاشكرای كرد كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵ، به نهێنی دانوستانی له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجامداوه و تێیدا باسیان له شه‌ڕی غه‌ززه و گرژیی و ئاڵۆزییه‌كانی په‌یوه‌ست به شه‌ڕه‌كه له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ناوبراو، دانوستانه‌كان رۆژی 10 مانگی شوبات، له شاری مه‌سقه‌تی پایته‌ختی شانشینی عوممان به‌ڕێوه‌چووه و هه‌ر لایه‌نێكیش، داواكارییه‌كی ڕوون و ئاشكرای له لایه‌نه‌كه‌ی دیكه هه‌بووه.
ئه‌مریكا داوای له ئێران كردووه، جڵه‌وی وه‌كیله‌كانی خۆی بكات و هێرشی حوسییه‌كان بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كانی ده‌ریای سوور رابگرێت و بنكه و باره‌گا ئه‌مریكییه‌كان له عێراق و سوریا نه‌كرێنه ئامانج. له به‌رامبه‌ردا تاران داوای له ئه‌مریكا كردووه، له غه‌ززه ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نێت.
له كاتی دانوستانه‌كاندا، به‌رپرسه عومانییه‌كان، سه‌رقاڵی هێنان و بردنی نامه‌كانی هه‌ردوو وه‌فده ئێرانی و ئه‌مریكییه‌كه بوون كه له دوو ژووری جیاوازدا دانیشتبوون. شاندی تاران به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی باقری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه و سه‌رۆكی دانوستانكاری ئه‌تۆمی ئێران بوو، له به‌رامبه‌ردا برێت ما‌كگۆرك رێكخه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌رۆكی شاندی واشنتۆن بوو.
ئه‌م رووداوه، كه پێش چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، بۆ یه‌كه‌مجار رۆژنامه‌ی "فاینانشیاڵ تایمز" بڵاویكردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی نزیكه‌ی 8 مانگدا، یه‌كه‌مجاره به‌رپرسانی ئێرانی و ئه‌مریكی، دانوستانی شه‌خسی ئه‌نجامده‌ده‌ن، هه‌رچه‌نده به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆش بووه.
له‌م باره‌یه‌وه به‌رپرسانی ئه‌مریكا، ده‌ڵێن ئێران داوای كردووه كۆبوونه‌وه‌كه له مانگی شوباتدا بكرێت و ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌مانی راسپاردووه، داواكارییه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت به ئه‌مریكا.
دوو به‌رپرسی ئێران، یه‌كێكیان به‌رپرس بووه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، باس له‌وه ده‌كه‌ن تاران له كاتی دانوستانه‌كاندا، جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه ناتوانێت كۆنترۆڵی چالاكی گروپه‌كانی سه‌ر به خۆی بكات، به تایبه‌ت حوسییه‌كان. به‌ڵام ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كاربێنێت بۆ گره‌نتیدان به كه‌مكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كان، لانی كه‌م بۆ نیوه. ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئاگربه‌ست له غه‌ززه راگه‌یه‌نرا، نه‌ك پێش ئه‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وه‌شدا، له میانه‌ی دانوستانه‌كه‌دا، نه‌گه‌شتوون به رێكه‌وتن. چونكه چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئه‌وه‌ی ما‌كگۆرك، شاری مه‌سقه‌ت به‌جێده‌هڵێت، ئه‌مریكا له رۆژی 11 شوبات، هێرشی سه‌ربازی ده‌كاته سه‌ر چه‌ندین بنكه و باره‌كای حوسییه‌كان.
له سه‌ره‌تای مانگی شوبات، ئه‌مریكا هێرشی كرده سه‌ر بنكه و باره‌گا سه‌ربازییه‌كانی په‌یوه‌ست به ئێران، له عێراق و سوریا. ئه‌مه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ كوژرانی 3 ئه‌ندامی خزمه‌تگوزاری ئه‌مریكی له هێرشێكدا بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌ك له ئوردون، هێرشه‌كه له‌لایه‌ن میلیشایه‌كی عێراقی نزیك له ئێرانه‌وه ئه‌نجامدرابوو.
له به‌رامبه‌ردا، له‌و كاته‌وه هێرشه‌كان بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی ئه‌مریكا، له عێراق راوه‌ستاوه، راپۆرته‌كان ته‌نها ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن له سورپا، ژماره‌یه‌كی كه‌م هێرشی له‌و جۆره روویانداوه.
به گوێره‌ی نیۆیۆرك تایمز، له سه‌ره‌تای شه‌ڕی غه‌ززه، ئێران و ئه‌مریكا، یه‌كتریان دڵنیاكردووه‌ته‌وه، هیچ لایه‌كیان نایه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌وی دیكه‌یان، به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه. ئه‌مه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یه، له نامه‌كانی هه‌ردوولادا هاتووه كه له میانه‌ی نێوه‌ندگیره‌كانه‌وه، بۆ یه‌كتریان ناردووه.
PM:02:55:16/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت