سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق رێوڕه‌سمێكی ماته‌مینی بۆ هه‌ڵه‌بجه رێكده‌خات
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار رێوڕه‌سمێكی ماته‌مینی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه رێكخست، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماریش داوایكرد كه كاری دڵسۆزانه به‌رده‌وام بێت بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه بكرێته پارێزگا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16-3-2024 له كۆشكی سه‌لام له به‌غداد، به چاودێری و ئاماده‌بوونی د.له‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن رژێمی پێشووه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار رێوڕه‌سمی ساتێك وه‌ستانی ماته‌مینی رێكخست.
له‌ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆك و نوێنه‌رانی نێرده دیپلۆماسیه‌كان له به‌غداد و لێپرسراوانی باڵا و فه‌رمانبه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییان كرد.
رێوڕه‌سمه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی سوره‌تی فاتیحه بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و عێراق ده‌ستیپێكرد، دواتر د.كامیل كه‌ریم دلێمی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تیایدا جه‌ختیكرده‌وه، به‌ئامانجگرتنی هاووڵاتیان له هه‌ڵه‌بجه به‌چه‌كی كیمیایی، تاوان و كرده‌وه‌یه‌كی قێزه‌ونه، كه ویژدانی زیندووی مرۆڤایه‌تی هه‌ژاند و جیهانی به‌ئاگاهێنایه‌وه سه‌باره‌ت به‌ڕه‌فتاری سته‌مكاری و خوێنڕێژی و ئه‌وه‌ی دیكتاتۆریه‌ت ئه‌نجامی ده‌دات له به‌كارهێنانی یه‌كێك له قێزه‌ونترین چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی له به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانی سڤیلی كورد.
هه‌روه‌ها د.دلێمی رایگه‌یاند، به‌رده‌وامبوون له بونیادنانی ئه‌زموونی دیموكراسی له‌ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵیدا یه‌كێكه له گرنگترین وانه پێویسته‌كان بۆ رێگریكردن له دوباره‌بونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه بۆ سته‌مكاری، هاوكات ڕێز و ستایشی بۆ قوربانیان و خێزانه‌كانیان و شاری هه‌ڵه‌بجه وه‌ك سیمبولێكی نیشتمانیی پایه‌به‌رز و شكۆمه‌ند ده‌ربڕی.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، جه‌ختی له گرنگی به‌رده‌وامبوونی كاری دڵسۆزانه‌ش كرده‌وه بۆئه‌وه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه ببێته پارێزگا له هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزارییه‌كان په‌ره‌یانپێبدرێت و پێداویستییه‌كانی هاووڵاتیانی له‌ژیانێكی ئازاد و شكۆمه‌ند و ئارام‌دا دابینبكرێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی وته‌كه‌ی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماره:
به ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
له ساڵیادی پڕئازاری تاوانی كیمیابارانی هاووڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، لێره له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئه‌م یاده به توڕه‌یی و دڵته‌نگییه‌كی زۆره‌وه به‌بیرده‌هێنینه‌وه، هه‌روه‌ها به ڕێز و ستایشه‌وه یادی ئه‌و قوربانیدانه مه‌زنانه‌ی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه، كه پێشكه‌شیانكرد له‌به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی زوڵم و سته‌مكاریی دیكتاتۆریه‌ت و بێباكی له به‌رامبه‌ر گشت به‌ها مرۆییه‌كان.
ئه‌م تاوانه كرده‌وه‌یه‌كی قێزه‌ون بوو، كه ویژدانی زیندووی مرۆڤایه‌تی هه‌ژاند و جیهانی به‌ئاگاهێنایه‌وه به‌رامبه‌ر به ره‌فتاری خوێنمژانه‌ی سته‌مكاری و دیكتاتۆریه‌ت، كه قێزه‌ونترین چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی دژی هاووڵاتیانی سڤیلی كورد به‌كارهێنا.
تاوانی هه‌ڵه‌بجه و قوربانییه‌كانی خاڵێكی جیاوازه له‌مێژووی سته‌مكاریدا، نه‌ك ته‌نها له وڵاته‌كه‌ماندا، به‌ڵكو له ته‌واوی مێژووی دیكتاتۆره‌كانی وڵاته جۆراوجۆره‌كاندا، تاوانێكی بێ وێنه‌یه له‌مێژوودا له‌ڕووی هه‌ڵسوكه‌وتی وه‌حشیگه‌رانه‌ی سته‌مكاران دژی گه‌له‌كانیان.
گرنگترین وانه، كه ئه‌م تاوانه دوپاتیده‌كاته‌وه، بریتییه له به‌هاكانی ئازادی و دیموكراسی بۆ پاراستنی ژیانی مرۆڤایه‌تی له لادانی سته‌مكاری و پاراستنی سه‌لامه‌تیی مرۆڤه‌كان و مافی ژیانیان له وڵاته‌كانیان به ئاسایش و ئاشتی و ئازادی و شكۆمه‌ندی.
له‌به‌رئه‌وه به‌رده‌وامبون له‌بونیادنانی ئه‌زمونی دیموكراسی له‌ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵیدا، یه‌كێكه له گرنگترین وانه پێویسته‌كان بۆ رێگریكردن له گه‌ڕانه‌وه بۆ سته‌مكاری.
له‌م بۆنه ئازاربه‌خشه‌دا، كاتێك یادی قوربانیدانه مه‌زنه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه، ستایشی گه‌وره‌یی ئه‌و قوربانیدانانه دوپاتده‌كه‌ینه‌وه و به ڕێز و پێزانینه‌وه یادی شه‌هیدان ده‌كه‌ینه‌وه، سڵاو له‌و خانه‌وادانه ده‌كه‌ین كه سته‌میان لێكرا و به ڕێزێكی زۆریشه‌وه ده‌ڕوانینه شاری هه‌ڵه‌بجه وه‌ك هێمایه‌كی نیشتمانیی پایه‌به‌رزی خاوه‌ن شانازی و شكۆمه‌ندی.
له‌م بۆنه‌یه‌دا جه‌خت له گرنگی به‌رده‌وامبوونی كاری دڵسۆزانه ده‌كه‌ینه‌وه بۆئه‌وه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه بكرێته پارێزگا له هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌روه‌ها په‌ره‌بدرێت به خزمه‌تگوزارییه‌كان و پێداویستییه‌كانی هاووڵاتیانی له‌ژیانێكی ئازاد و شكۆمه‌ند و ئارام‌دا دابینبكرێت.
سڵاو بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان و شه‌هیدانی عێراق..
شانازی بۆ خانه‌واده به‌خشنده‌كانیان.
شكۆمه‌ندی بۆ هه‌ڵه‌بجه.
دوباره سڵاوی خوداتان لێ بێت.
PM:02:16:16/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 624
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت