محه‌مه‌د ئیسماعیل: یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌نگ به پێنه‌دانی مووچه ده‌دات و له ده‌ره‌وه داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
محه‌مه‌د ئیسماعیل په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق
وێستگه‌نیوز-
محه‌مه‌د ئیسماعیل په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌نگ به پێنه‌دانی مووچه ده‌دات و له ده‌ره‌وه داوای دابه‌شكردنی ده‌كات.
محه‌مه‌د ئیسماعیل په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ژێر ناوی "كێ له یه‌كێتی تێده‌گات ؟ له‌گه‌ڵ مه‌ڕ شین ده‌كات و له‌گه‌ڵ گورگ شایی"، نووسیویه‌تی: "یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌نگ ده‌دات به پێنه‌دانی موچه و حیجزكردنی پاره‌كه‌ی به‌غداد، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن كۆنگره ده‌به‌ستێت ده‌ڵێت داواكارین مووچه بدرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "یه‌كێتی له‌گه‌ڵ مامۆستایان بوو سه‌ره‌تا، به‌ڵام دوایی پشتیان تێكردن و مامۆستایانیان فرۆشت به پاره‌ی كامێرا‌كان".
محه‌مه‌د ئیسماعیل باسی له‌وه‌شكردووه كه "یه‌كێتی له به‌غداد دژی پارتییه و له هه‌ولێر شه‌ریكی پارتی. له میدیا ئۆپۆزسیۆنه و له واقیعدا شه‌ریكی حكومه‌ته و كامێرای هاتوچۆ و خاڵی سنور و داهاتی به ده‌سته‌وه‌یه و پاره له خه‌ڵك ده‌سه‌نێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ڵێت: "له سلێمانی له‌گه‌ڵ ئێرانن، له هه‌ولێر لای قۆنسوڵیه‌ته‌كان ده‌ڵێن ئێمه پاسپۆرتی رۆژئاوامان هه‌یه و دۆستی رۆژئاواین".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "له ریفراندۆم یه‌كێتی له‌گه‌ڵیدا بوو وه ده‌نگی دا به به‌ڵێ، دوایی وتی دژی ریفراندۆم بووین".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "له كه‌ركوك یه‌كێتی رێكه‌وتنی كرد له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان له 16ی ئۆكتۆبه‌ر ، دوایی ده‌ڵێت ئێمه كه‌ركوكمان ته‌سلیم نه‌كرد".
محه‌مه‌د ئیسماعیل راشیگه‌یاندووه كه "كاندیدی سه‌رۆك كۆماری هه‌یه و ده‌ڵێت دژی پارتین، به‌ڵام سه‌رۆك كۆماره‌كه‌ی به دڵی پارتی داده‌نێت".
ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ی محه‌مه‌د ئیسماعیل دوای ئه‌وه هات كه دوێنی هه‌ینی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی: "یەكێتی لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆراندایە و داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەین ئەو پارەیەی بۆ مووچە هاتووە بەسەر مووچەخۆراندا دابەشی بكات".
وتیشی: "پێویستە وەزارەتی دارایی، وەزارەت بە وەزارەت دەستبەکات بە دابەشکردنی مووچە تا مووچەی هەموان دابەشبکرێت، تیمی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا خوازیاری ئه‌وه بوون مووچه دابه‌شبكرێت، به‌ڵام له كۆتایدا ئه‌مه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه و موناقه‌شه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا كه تیایدا بڕیاری دابه‌ش نه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران درا، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌شدار نه‌بوو.
PM:01:51:16/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1704
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت