مه‌ریوان حاجی جه‌مال هاوكاری 300 خێزانی هه‌ژاری هه‌ڵه‌بجه ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
له به‌رده‌وامی كاره خێرخوازییه‌كانیدا، سه‌رمایه‌داری نیشتمانی مه‌ریوان حاجی جه‌مال له ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا هاوكاری 300 خێزانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تی شاره‌كه ده‌كات.
له به‌رده‌وامی كاره خێرخوازییه‌كانی خۆیدا وه‌ك به‌رپرسیارێتی ئایینی و نیشتمانی؛ سه‌رمایه‌داری نیشتمانی مه‌ریوان حاجی جه‌مال؛ له مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان و هاوكات له 16ی ئازار و یادو بیره‌وه‌ری 36 ساڵه‌ی بۆردومانی شاری هه‌ڵه‌بجه به‌چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی كیمیایی، بڕیاریدا كه هاوكاری 300 خێزانی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌تی شاری هه‌ڵه‌بجه و خورماڵ و سیروان بكات.
مه‌ریوان حاجی جه‌مال وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی خێرخواز و سه‌رمایه‌دارێكی نیشتمانی له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا و له مانگه‌كانی تریشدا به‌رده‌وامه له هاوكاریكردنی هه‌ژار و نه‌دران و درێژكردنی ده‌ستی یارمه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستیان به هاوكارییه.
PM:01:29:16/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت