سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كگرتوو: نه‌نگی و شووره‌ییه بۆ ده‌سه‌ڵاتی كوردی كه زامی هه‌ڵه‌بجه‌ی قوڵتر كرد
مسته‌فا عه‌بدوڵا كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی
وێستگه‌نیوز-
كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه نه‌نگی و شووره‌ییه بۆ ده‌سه‌ڵاتی كوردی كه زامی هه‌ڵه‌بجه‌ی قوڵتر كرد.
مسته‌فا عه‌بدوڵا كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شی سته‌مكاریه به نێوچاوانی دكتاتۆریه‌تی به‌عس".
مسته‌فا عه‌بدوڵا ده‌ڵێت: "كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه زامێكی قوڵه له مێژوی گه‌لی ئێمه".
جه‌ختیشی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه "نه‌نگی و شوره‌ییشه بۆ ده‌سه‌ڵاتی كوردی كه‌نه‌ك نه‌یتوانی ئه‌م زامه ساڕ‌ێژ بكات به‌ڵكو زامه‌كه‌ی قوڵتر كرد".
رۆژی 16ی ئاداری 1988 شاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌عسه‌وه كیمیاباران كرا و له ئه‌نجامدا نزیكه‌ی پێنج هه‌زار هاونیشتمانی شاره‌كه شه‌هیدبوون و زیاتر له 10 هه‌زاری دیكه برینداربوون.
AM:11:43:16/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 612
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت