لاهور شێخ جه‌نگی: به‌شكۆوه یادی شه‌هیدانی مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ینه‌وه
لاهور شێخ جه‌نگی
وێستگه‌نیوز-
لاهور شێخ جه‌نگی رایگه‌یاند كه به‌شكۆوه یادی شه‌هیدانی مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه كه زام و خه‌مێكی قوڵه و وابه ئاسانی ساڕ‌ێژ نابێت، ده‌كه‌نه‌وه.
لاهور شێخ جه‌نگی له په‌یامێكی كورتدا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌وه نووسیویه‌تی: "شانزه‌ی سێی هه‌موو ساڵێك بۆ ئێمه و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان و كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی قوربانییه‌كان زام و خه‌مێكی قوڵه و وابه ئاسانی ئه‌و برینه ساڕ‌ێژ نابێت".
لاهور شێخ جه‌نگی ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ به‌شكۆوه یادی شه‌هیدانی ئه‌و مه‌رگه‌ساته ده‌كه‌ینه‌وه و سه‌ری رێز و نه‌وازشیان بۆ داده‌نه‌وێنین".
راشیگه‌یاندووه كه "هه‌زاران دروود بۆ شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان".
رۆژی 16ی ئاداری 1988 شاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌عسه‌وه كیمیاباران كرا و له ئه‌نجامدا نزیكه‌ی پێنج هه‌زار هاونیشتمانی شاره‌كه شه‌هیدبوون و زیاتر له 10 هه‌زاری دیكه برینداربوون.
AM:10:46:16/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت