نێچیرڤان بارزانی: كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ئه‌ڵقه‌یه‌كه له زنجیره‌یه‌ك تاوان ده‌رهه‌ق به گه‌لی كوردستان
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ئه‌ڵقه‌یه‌كه له زنجیره‌یه‌ك تاوان ده‌رهه‌ق به گه‌لی كوردستان و ئه‌ركی حكومه‌تی عێراقیشه قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی یادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ه‌وه له په‌یامێكدا ده‌ڵێت: "له (36)هه‌مین ساڵیادی مه‌رگه‌سات و تاوانی سامناكی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا، سه‌ری ڕێز نه‌وازش بۆ گیانی پاكی زیاتر له پێنج هه‌زار شه‌هیدی هه‌ڵه‌بجه و ته‌واوی شه‌هیدانی كوردستان داده‌نوێنین، به ڕێز و شكۆدارییه‌وه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه".
نێچیرڤان بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "سڵاو بۆ خێزان و كه‌سوكاریان و بۆ هه‌موو ئه‌و قوربانییانه ده‌نێرین كه هێشتا به شوێنه‌وار و پاشماوه و نه‌خۆشییه‌كانی ئه‌و تاوانه‌وه، ده‌ناڵێنن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ئه‌ڵقه‌یه‌كه له زنجیره‌یه‌ك تاوان و جینۆساید و ئه‌نفال و زینده‌به‌چاڵكردن كه زۆر دڕندانه ده‌رهه‌ق به گه‌لی سته‌ملێكراوی ئاشتیخواز و ژیاندۆست و مرۆڤپه‌روه‌ری كوردستان كراوه، ته‌نیا گوناهیشی ئه‌وه بووه له وڵاتی خۆیدا داوای ماف و ژیان و ئازادی و شكۆمه‌ندی كردووه".
ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر هیچ دادپه‌روه‌رییه‌ك هه‌بوایه، ته‌نیا جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان، بناسرێن".
له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌دا هاتووه كه "له‌م یاده‌دا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌بێ هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌یییه‌كان و ته‌واوی قوربانییانی جینۆساید و ئه‌نفال و تاوانه‌كانی ڕژێمی پێشوو له هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، له هه‌موو بواره‌كانیشدا باشترین خزمه‌ت بكرێن".
سه‌رۆكی هه‌رێم جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه "بۆ ئه‌مه پێویسته حكوومه‌تی عێراق هه‌موو ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كان و دادپه‌روه‌ری بۆ قوربانییان جێبه‌جێ بكات. له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش ده‌بێ كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رگیز ڕێگه نه‌درێت تاوان و كۆمه‌ڵكوژیی ئاوا له هیچ شوێنێك دووباره ببنه‌وه".
نێچیرڤان بارزانی راشیگه‌یاندووه كه "ده‌سكه‌وته‌كان و قه‌واره‌ی سیاسی و ده‌ستووریی فیدراڵیی هه‌رێمی كوردستان، به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و قوربانیدانی گه‌لی كوردستانن به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه، بۆیه ئێستاش ئه‌ركی هه‌مووانه به یه‌كڕیزی و ته‌بایی بیانپارێزن و گیانی شه‌هیدان و دڵی خێزان و كه‌سوكاریان شاد بكه‌ن، تا پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوویه‌كی باشتر و ئارام و پارێزراو هه‌نگاو بنێین".
AM:09:59:16/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت