به چه‌ند رێوڕه‌سمێك ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
36 ساڵ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا شاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌وكاتی عێراقه‌وه كیمیاباران كرا و بڕیاره به‌وبۆنه‌یه‌وه چه‌ند رێوڕه‌سمێكی جیاواز به‌ڕێوه‌بچن.
ئه‌مڕۆ 16ی ئاداری 2024، له ساڵیادی هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌رپرسانی شاره‌كه له مه‌زارگه‌ی شه‌هیدان له پێشوازی میواناندا دەبن و بڕیاره كاتژمێر 10:00ی به‌یانی، رێوڕه‌سمی سه‌ره‌كی ده‌ستپێده‌كات.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا له مه‌زارگه‌ی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه، وێڕای دانانی تاجه‌گوڵینه، چه‌ند وتارێك له‌لایه‌ن به‌رپرسانی شاره‌كه و میوانانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی ساڵیاده‌كه‌دا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له زانكۆی هه‌ڵه‌بجه چه‌ند پانێڵێك به‌ڕێوه‌ده‌چن.
رۆژی 16ی ئاداری 1988 شاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌عسه‌وه كیمیاباران كرا و له ئه‌نجامدا نزیكه‌ی پێنج هه‌زار هاونیشتمانی شاره‌كه شه‌هیدبوون و زیاتر له 10 هه‌زاری دیكه برینداربوون.
AM:09:24:16/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 696
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت