مه‌سرور بارزانی: حكومه‌ته‌كانی عێراق، ئاماده نین قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه بكه‌نه‌وه
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه هیواداره له داهاتوودا بتوانین زیاتر خزمه‌تی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه عێراق ئاماده نییه ڕێكاره‌كانی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه ته‌واو بكات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/3/16 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له(36)مین ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا په‌یامێكی راگه‌یاند و تیایدا هاتووه كه "له سی و شه‌شه‌مین ساڵیادی كیمیارانكردن و كۆمه‌ڵكوژیی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا، به‌ڕێز و شكۆوه یادی شه‌هیدانی بێتاوانی ئه‌و شاره خۆشه‌ویسته‌ی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه بوونه قوربانی دڕه‌نده‌یی ڕژێمی پێشووی عێراق و بێده‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی".
مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت: "ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م تاوانه و تاوانه‌كانی دیكه‌ی ڕژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق له دژی خه‌ڵكی كوردستان، جینۆسایدكردنی گه‌لی كوردستان و سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌كه‌ی بوو، كه پێویسته هه‌میشه ئه‌م تاوانانه‌مان له یاد بێت و هانده‌رمان بێت بۆ داكۆكیكردن له مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانمان و پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "جێی داخ و نیگه‌رانییه‌كی قووڵه، كه له دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو، حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق، تا ئێستا ئاماده نین، به شێوه‌یه‌كی شایسته قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و قوربانییانی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال و تاوانه‌كانی دیكه بكه‌نه‌وه كه ئه‌وه مافێكی ڕه‌وا و ده‌ستووری خه‌ڵكی كوردستانه، ته‌نانه‌ت تا ئێستا ئاماده نین ڕێكاره‌كانی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ش ته‌واو بكه‌ن".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه به ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین و مانگی ڕابردوو له كاتی سه‌ردانمان بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ڕه‌زامه‌ندیمان له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و داواكارییانه دا كه له‌لایه‌ن پارێزگار و به‌رپرسانی كارگێڕی ده‌ڤه‌ره‌كه خرانه‌ڕوو. هیوادارین له داهاتوودا، بتوانین زیاتر خزمه‌تی خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ر و قوربانیده‌ری هه‌ڵه‌بجه بكه‌ین".
سه‌رۆكی حكومه‌ت له په‌یامه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌شكردووه كه "شه‌هیدانی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و هه‌موو ئه‌و جینۆسایدانه‌ی به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان ئه‌نجامدراون، هه‌میشه له یادمانن و هه‌رگیز نابێت ڕێگه بده‌ین هیچ شتێك ئه‌م تاوان و شه‌رمه‌زارییانه له‌بیر خۆمان و له‌بیر ده‌وڵه‌تی عێراق و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا بباته‌وه".
راشیگه‌یاندووه كه "ده‌بێ به‌رده‌وام به‌بیریان بهێنینه‌وه كه پێویسته قه‌ره‌بووی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌نه‌وه".
AM:09:12:16/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 608
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت